Accessibility links

ململانێى پارتى و یە‌کێتى لە‌ کە‌رکوک قوڵتر دە‌بێتە‌وە‌ و عێراقیش گۆڕانکارى دە‌کات


بڕیارى سزادانى ڕێبوار تاڵە‌بانى لە‌لایە‌ن دادگاى کە‌رکوک، ململانێى نێوان یە‌کێتى و پارتى لە‌و شارە‌ قوڵتر دە‌کاتە‌وە‌، یە‌کێتى کار بۆ دوورخستنە‌وە‌ى ناوبراو لە‌پۆستە‌کە‌ى و پارتیش داکۆکى لێدە‌کات، لەلایەکی تریشیەوە حکومە‌تى عێراق فە‌رماندە‌ى فیرقە‌ى دژە‌ تیرۆرى گۆڕى.

سزادانی ڕێبوار تاڵە‌بانى لە‌لایە‌ن دادگاوە‌، پە‌یوە‌ندى بە‌ دۆسیە‌ى مالیە‌وە‌ هە‌یە‌، بۆیە‌ ئە‌ندامە‌ یە‌کێتیە‌کانى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک و ژمارە‌یە‌ک ئە‌ندامى عە‌رە‌بى و تورکمانى واژۆیان بۆ لابردنى کۆکردوە‌تە‌وە‌، ئە‌ندامە‌ پارتیە‌کانیش کە‌ لە‌هە‌ولێرن، دژى لابردنى ناوبراون و بریارە‌کە‌ى دادگا بە‌"سیاسى"دە‌زانن.

جوان حە‌سە‌ن ئە‌ندامى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک ( یە‌کگرتوى ئیسلامى)، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگە‌یاند"ڕێبوار تاڵە‌بانى لە‌لایە‌ن یە‌کێتی یە‌وە‌ بە‌ بە‌ردە‌وام بوونى دۆخى کە‌رکوک تۆمە‌تبار دە‌کرێت، لە‌کاتێکدا گە‌ر ناوبراو بیشگە‌ڕێتە‌وە‌ ، نیساب تە‌واو نابێت."

وتیشى"ئە‌و شە‌ڕە‌ى ئێستا لە‌ نێوان یە‌کێتى و پارتى لە‌سە‌ر پارێزگارى کە‌رکوک هە‌یە‌، هە‌مان ئە‌و شە‌ڕە‌یە‌ کە‌پێشتر لە‌بە‌غدا لە‌سە‌ر پۆستى سە‌رۆک کۆمار هە‌یانبووە‌، ئێستا شە‌ڕە‌کە‌یان لە‌بە‌غداوە‌ بۆ لاى ئێمە‌ گواستۆتە‌وە‌."

پاساوى ئە‌ندامە‌ یە‌کێتیە‌کانى ئە‌نجومە‌ن بۆ واژۆ کۆکردنە‌وە‌ بۆ لابردنى ڕێبوار تاڵە‌بانى، ئە‌وە‌یە‌ ناوبراو لە‌لایە‌ن دادگاوە‌ حوکم دراوە‌ و چیتر کار بە‌ واژۆکانى ناکرێت، لە‌محاڵە‌تە‌شدا ئە‌نجومە‌ن ئیفلیج تر دە‌بێت و موچە‌ى سە‌دان فە‌رمانبە‌ر ڕادە‌گیرێت.

ئە‌ندامانى یە‌کێتى کە‌ ژمارە‌یان 6 ئە‌ندامە‌، لە‌گە‌ڵ بە‌شێک لە‌ئە‌ندامانى عە‌رە‌بى و تورکمانىدا، واژۆیان بۆ ئە‌نجامدانى دانیشتنێک لە‌هە‌فتە‌ى داهاتو و لابردنى تاڵە‌بانى کۆکردۆتە‌وە‌.

سە‌رگرتنى دانیشتنە‌کە‌ى هە‌فتە‌ى داهاتوى ئە‌نجومە‌نى پارێزگا بۆ لابردنى ڕێبوار تاڵە‌بانى ڕوون نییە‌، بە‌و پێیە‌ى بە‌شێک لە‌ئە‌ندامانى ئە‌نجومە‌ن لە‌دە‌رە‌وە‌ى وڵاتن، کوتلە‌کانى تورکمانى و عە‌رە‌بیش لە‌نێوخۆیان دا یە‌کدە‌نگ نین، بە‌ڵام گە‌ر ئە‌ندامە‌کانیان بگە‌ڕێنە‌وە‌ و گرفتى ناوخۆییان ڕێگە‌بدات، ئە‌وا ئە‌و دوو کوتلە‌و یە‌کێتى، پێکە‌وە‌ دە‌توانن 21 ئە‌ندام کۆبکە‌نە‌وە‌ و نیساب تە‌واو بکە‌ن.

کامە‌ران کە‌رکوکى ئە‌ندامى ئە‌نجومە‌نى پارێزگا لە‌کوتلە‌ى پارتى، یە‌کێتى تۆمە‌تبار کرد بە‌ جوڵاندنى دۆسیە‌ى یاسایى لە‌دژى ڕێبوار تاڵە‌بانى، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگە‌یاند"تازە‌ ڕێبوار تاڵە‌بانى لە‌لایە‌ن دادگاوە‌ ئیدانە‌ کراوە‌، بۆیە‌ یان دە‌بێت بیسە‌لمێنین کە‌ بڕیارە‌کە‌ى دژى سیاسیە‌، یان چارە‌ى تر نییە‌."

عوبەیدی
عوبەیدی

لە‌کاتێکدا یە‌کێتى و پارتى لە ‌گە‌رمە‌ى ململانێدان لە‌سە‌ر کە‌رکوک، حکومە‌تى عێراقیش بڕیارى گۆڕینى لیوا مە‌عن سە‌عدى فە‌رماندە‌ى دژە‌تیرۆرى عێراق و دانانى دانانى عە‌میدروکن حە‌یدە‌ر عوبە‌یدى دە‌رکردووە‌، کە‌ناوبراو عە‌رە‌بێکى خە‌ڵکى حە‌ویجە‌یە‌.

ئازاد جە‌بارى سە‌رۆکى لیژنە‌ى ئە‌منى لە‌ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگە‌یاند"گرفتى ئێمە‌ پارێزگارە‌ نە‌ک سوپا، چونکە‌ سوپا دە‌بێت زوو یا درە‌نگ لە‌ شار بچنە‌ دە‌رە‌وە‌."

وتیشى"زانیاریە‌کى وا هە‌یە‌، گوایە‌ بارزانى و حکومە‌تى عێراق ڕێککە‌وتبن لە‌سە‌ر دە‌رچوونى حە‌شد و سوپا لە‌ کە‌رکوک و دامە‌زراندنى سێ هە‌زار پۆلیسى کە‌رکوکى بۆ گرتنە‌ دە‌ستى دۆسیە‌ى ئە‌منى شارە‌کە‌."

ململانێى نێوان دوو حیزبە‌ حوکمڕانە‌کە‌ى هە‌رێم لە‌سە‌ر کە‌رکوک گە‌یشتۆتە‌ ئاستێک، کورد خە‌ریکە‌ لە‌و شارە‌ پۆستى بە‌دە‌ستە‌وە‌ نامێنێت و عە‌رە‌ب و تورکمانیش بە‌سودوە‌رگرتن لە‌م مشتومڕە‌، تا دێت پێگە‌ى خۆیان بە‌هێزتر دە‌کە‌ن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:19 0:00

XS
SM
MD
LG