Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی شەوی سەری ساڵ لە تۆکیۆ هەشت کەس بریندار دەبن


بەلایەنی کەم هەشت کەس برینداربوون کاتێک پیاوێک بە مەبەست ئۆتۆمێلەکەی بردە ناو شەقامێکی قەرەباڵغی تۆکیۆ کە خەڵکی لەوێ کۆببونەوە بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ.

ڕووداوەکە ماوەیەکی کورت پاش نیوەشەو لە شەقامی تاکشیتا ناوچەیەکی بەناوبانگی نزیک بە پەرستگای میژی ڕوویدا.

پۆلیس پیاوێکی بە تاوانی ڕووداوەکە دەسگیر کرد کە تەمەنی نزیکەی 20 ساڵە.

XS
SM
MD
LG