Accessibility links

لەگەڵ هیوای گەڕانەوەیان ئاوارەکانی عەفرین پێشوازی لە ساڵی 2019 دەکەن


لەیلا ئەحمەد یەکێک لە ئاوارەکانی عەفرین
لەیلا ئەحمەد یەکێک لە ئاوارەکانی عەفرین

لە دووا ساتەکانی ساڵی 2018 عەفرینییەکان بە ساڵێکی پڕ لە ئازار ناودێری دەکەن کە تیایدا هێرش کرایە سەر هەرێمەکەیان و بە ناچاری کۆچیان کرد و لە ماڵەکانی خۆیان هەڵاتن.

عەفرینییەکان هیوادارن ساڵی 2019 ببێتە ساڵی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

ئیبۆ بانیک یەکێک لە ئاوارەکانی عەفرین
ئیبۆ بانیک یەکێک لە ئاوارەکانی عەفرین

ئیبۆ بانیک یەکێکە لە ئاوارەکانی عەفرین و لە کەمپی پەنابەران دایە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " 2018 ساڵێکی ڕەش بوو بۆمان، کاتێک هێرش کرایە سەر عەفرین و ئێمە لە وڵاتی خۆماندا ئاوارە بوین. هیوادارین ساڵی 2019 ئێمە بگەڕێیەنەوە ماڵەکانی خۆمان".

حسێن عەلۆ ئاوارەیەکی عەفرین
حسێن عەلۆ ئاوارەیەکی عەفرین

حسێن عەلۆ ئاوارەیەکی تری عەفرینە دەڵێت " لە ساڵی 2018 ئێمە کەوتینە ژێر زوڵمی تورکەکان و لە ماڵەکانی خۆمان هەڵاتین هیوادارین لە ساڵی داتوو هەموان بگەڕێینەوە."

شایانی بەبیرهێنانەوەیە لە مانگی 1 ی ساڵی 2018 لەشکری تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر عەفرین ئەو شەڕە 58 ڕۆژ بەردەوام بوو و پاشان دەستیان گرت بەسەر هەرێمەکەدا. لەو کاتەدا زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی عەفینی ئاورە بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:57 0:00

XS
SM
MD
LG