Accessibility links

لیندسی گراهم : سەرۆک ترامپ زۆر بەباشی ئاگاداری نەهامەتی کوردەکانە


سیناتۆری بەناوبانگی کۆماری لیندسی گراهم ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ فەرمانی داوە پرۆسەی کشانەوەی ‌هێزەکانی ئەمەریکا لەسەرخۆ بکرێتەوە.

پاش نانخواردنی نیوەڕۆی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک ترامپ گراهم گوتی " پێم وایە لە ئێستادا لە بارێکی ڕاگرتنی کاتیداین"

سەرۆک ترامپ لەم مانگەدا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو فەرمانی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکایدا لە سوریای بە شەڕ وێران بوو. سەرۆک سەرکەوتنی بەسەر گروپی توندڕەوی دەوڵەی ئیسلامیدا ڕاگەیاند، هەرچەندە شەڕ هەر بەردەوامە.

گراهم یەکێک بوو لەو کەسانەی بە ئاشکرا دژی ئەو بڕیارەی ترامپ بوو کە لەلایەن کۆماری و دیموکراتەکانیشەوە ڕەخنە لەو بڕیارە گیرا. ئەو ڕاگەیاندنە یاسادانەرانی ئەمەریکایی و هاوپەیمانانی ئەمەریکا لە ناویاندا کوردەکانیشی مت کرد کە شانبەشانی ئەمەریکاییەکان شەڕی دژ بە داعشیان کرد و ڕووبەڕووی هێرشی چاوەڕوانکراوی تورکیا دەبنەوە.

بەڵام پاش دانیشتنی لەگەڵ سەرۆک ترامپ لیندسی گراهم گوتی "پێم وابێت بە شێوەیەکی ژیرانە ئەم پرۆسەکە لەسەرخۆ دەکینەوە." ئەو گوتیشی سەرۆک ترامپ باش ئاگای لە نەهامەتی کوردەکانە.

ڕەخنەگران دەڵێن کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا دەبێتە مایەی بەهێزکردنی ئێران و ڕوسیا کە هەردوکیان پشتیوانی لە حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد دەکەن.

XS
SM
MD
LG