Accessibility links

پەکخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا 10 ڕۆژە بەردەوامە


پەکخستنی بەشێک لە کاروبارەکانی حکومەتی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە چووە دەهەم ڕۆژییەوە، و هەتا ئێستاش هیچ ئاماژەیەکی تەواو نییە بۆ کۆتایپێهێنانی لە کاتێکدا مشتومڕی خەرجییەکانی حکومەتی فێدراڵ لە نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ و یاسادانەران چەقی بەستووە.

ترامپ بەردەوامە لە داواکەی بۆ ئەوەی ملیاران دۆلار لە بودجەی فێدڕاڵی تەرخان بکرێت بۆ دروستکردنی دیوارێکی دوورودرێژ لە نێوان سنوری ئەمەریکا و مەکسیک.

یاسادانەرە دیموکراتەکان پشتیوانی زیاد کردنی مامناوەندی تەواوی بودجەی ئاسایشی سنوور دەکەن بەڵام بە تەواوەتی دژی دروستکردنی دیوارێکن. دەسەڵاتی خەرجییەکان بۆ یەک لەسەر چواری کارەکانی حکومەت لە 22 ی مانگی 12 بەسەرچوو.

کۆشکی سپی دەڵێت وتووێژەکان بۆ چارەسەرکردنی ڕێککەوتنەکە تێکچووە. ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " دیموکراتەکان ناوچەکەیان جێهێشتووەو و نیگەرانی سەلامەتی و ئاسایشی ئەمەریکاییەکان نین."

دیموکراتەکانیش گاڵتەیان بەو تاوانبارکردنە کرد. هەحیم جێفریس نوێنەری نیویۆک لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی کەناڵی ABC گوتی " ئەمە هەمان سەۆرکە کە بە بەردەوامی پەیمانی بە ئەمەریکاییەکان دەدا کە مەکسیک خەرجییەکانی دروستکردنی دیوارەکەو بەرنامەکان بۆ دروستکردنی دابین دەکات. ئیستاش هەوڵ دەدات پێنج ملیار دۆلار پارەی ئەو ئەمەریکاییانە ببات کە باج دەدەن بۆ شتێک کە بەتەواوەتی کاریگەری نییە "

XS
SM
MD
LG