Accessibility links

تاوی گڕکانەکەی ئیندۆنسیا کەم دەبێتەوە


لێکۆڵەرەوانی ئیندۆنسیا دەڵێن ئەو گڕکانەی کە تاوی سەند و بۆماوەی زیاتر لە یەک هەفتە بەردەوام بوو، ئێستا گڕوتینەکەی نەماوە لەکاتێکدا بووەهۆی ڕودانی سونامی و قوربانی زۆری لێکەوتەوە.

زاناکان لە ناوەندی زانستی گڕکانناسی و زەویناسی لە ئیندۆنسیا (ئاناک کراکاوتا) دەڵێن گڕکانەکە نزیکەی چارەکێکی قەوارەکەی ماوەتەوە.

هەرچەند لێکۆڵەرەوەکان نەیانتوانی زۆر نزیکببنەوە لە چیا گڕکانییەکە لەبەرئەوەی هێشتا تاوی گڕکانەکە ماوە، بەڵام لەبری ئەوە هەستان بە بەکارهێنانی ڕاداری زانیاری کۆکردنەوەی سەتەلایت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە و زیانەکان.

XS
SM
MD
LG