Accessibility links

هێرشى داعش بۆ سەر خانەقین بەردەوامە


خانەقین
خانەقین

هێرشى داعش بۆ سەر ناوچەکانى دەوروبەرى قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە بەردەوامە، دووا هێرشى چەکدارانى داعش بۆ سەر ئەو قەزایە، شەوى ڕابردوو بوو کە خاڵێکى سەربازى پۆلیسى فیدراڵیان بەتەواوەتى سوتاند.

سەرچاوەیەکى ئەمنى لەقەزاى خانەقین، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"داعش هێرشەکەى شەوى ڕابردووى خانەقینى بە هاوەن بارانکردن دەستپێکردووە، دواتر هێرشى کردۆتە سەر خاڵە سەربازیەکانى دەوروبەرى قەزاکە."

وتیشى"لەهێرشەکەى داعش دا، خاڵێکى سەربازى پۆلیسى فیدرالى بەتەواوەتى سوتێنراوە و پۆلیسێکیشى تێدا کوژراوە، سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیش گڕیان تێبەردراوە."

بەئامانج کردنى بەردەوامى ناوچەکانى دەوروبەرى قەزاى خانەقین لەلایەن داعشەوە، وایکردووە ژمارەیەکى زۆر گوند لە ناوچەکەدا لەلایەن دانیشتوانەکانیانەوە چۆڵ بکرێن.

سەمیر محەمەد نور سەرۆکى ئەنجومەنى شارەوانى قەزاى خانەقین، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"گوندەکانى دەوروبەرى خانەقین تا دێت چۆڵتر دەبن، ئەو گوندانەشى کە بەئاوەدانى ماونەتەوە، دانیشتوانەکانیان شەو تا بەیانى بەچەکەوە پاسەوانێتى دەگرن."

وتیشى"کاتێک هێزى کوردى لەناوچەکە بوو، ناوچەکە تەواو سەقامگیر و بێ گرفت بوو، بەڵام ئێستا تەواو تێکچووە."

هێرشى داعش بۆ سەر ناوچەکانى خانەقین ، بووەتە دیاردەیەکى بەردەوام و زۆربەى شەوان دووبارە دەبێتەوە، بەتایبەت لەماوەى چەند مانگى کۆتایى ئەمساڵدا، دەیان هێرشیان بۆ سەر ئەو ناوچەیە ئەنجامداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:09 0:00

XS
SM
MD
LG