سوریانییەکانی ئامەد (دیاربەکر) جەژنی کرسمس یان لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسا لە کڵێسەی مەریەم ئانا پێرۆز دەکەن.
قەشەی کڵێساکە یوسف ئکبولت نزای ئاینی بەڕێوەبرد و لە وتارەکەیدا باسی ئاشتی کرد.
بەهۆی ئەوەی جەژنی کرسمس لەم ساڵ لە ناوەڕاستی هەفتە بوو بەشداری لەو مەڕاسیمە کەم بوو بەبەراورد لەگەڵ پێشووتر بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەرمەنییەکان و کلدانییەکان بەشداریان لەو بۆنەیە کرد.
کلێسای کلدانی و ئەرمەنییکان لە ناوچەی قەدەغەکراوی دیاربەکردان بۆیە هەردوو کڵێساکە گیراون. زۆرجار کلدانەکان و ئەرمەنەکان لەم کڵێسایە بۆنە ئاینییەکانی خۆیان بەسەردەبەن.