Accessibility links

ئاری هەرسین : وتم باخۆم لەبەردەم پارەشدا تاقی بکەمەوە 49 ملیۆنەکەم بەخشییە هەڵەبجە


ئەندام پەرلەمانی خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکرات ئاری هەرسین، بڕی 49 ملیۆن دینار کە وەکو پاش خزمەتی پەرلەمانتاری پێی دراوە، چەکی پارەکەی کردووەتە دیاری، پارێزگای هەڵەبجە. هەرچەندە لەو بارەیەوە هیچ لێدوانیکی میدیایی نەداوە، وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات تا نەبێتە پروپاگەندە، دەنگی ئەمریکا ئەم وتوێژەی لەگەڵ ساز کردووە. هەرسین لای وایە ئەم هەڵوێستە تاقانەیەی، دەلالەتی پیاوجاکی ئەوو خراپی ئەندام پەرلەمانتارانی دیکە نییەو دەشڵێت "ئەندام پەرلەمانیش هەن پێویستی زۆریان پێیەتی، بەڵام من پێویستیم پێی نەبووە." لەبەشێکی پرسیارەکاندا گرفتی سەرەکی ئەو نادادپەروەرییە لە موچە تایبەتیەکان و فەرمانبەری ئاساییدا دەگەڕینێتەوە بۆ نەبوونی دادپەروەری و دەشڵێت "پێویستە سەرۆکی حیزبەکان ئەو فشارە دروست بکەن تا فراکسیۆنەکان رازی بکەن بەکەم کردنەوەی ئەو موچەیەو چاکسازی دەنا پەرلەمانتار ئەوە ناخوازن."

بەلای ئەم ئەندام پەرلەمانە بەخشینەکەی سەرەرای ئەوەی باس لەوەدەکات کە چەند سومبولێکی مەزلومییەتی خەڵکی کورد دەردەخات، یەک لەوانە هەلەبجەیە، هەربۆیە 49 ملیۆن دینارەکەی بەو پارێزگایە بەخشیوە. باس لەوەش دەکات ویستویەتی خۆشی لەهەمبەر ئەو پارە زۆرە تاقی بکاتەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:07:48 0:00

XS
SM
MD
LG