Accessibility links

فەرەنسا ڕێگە لە پەڕینەوەی ژمارەیەک پەنابەر بەرەو بەریتانیا دەگرێت


کاربەدەستانی بەریتانیا دەڵێن فەرەنسا ڕێگەی لە پەرینەوەی سێ پەنابەری تر بەرەو بەریتانیا گرتووە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەو سێ پەنابەرە لە نیوەشەودا دۆزرابوونەوە لەو دەمەی ویستبویان لە ئینگلیش کەنالەوە بپەڕێنەوە. جگە لەوەش هێزێکی دەریاوانی سنووریش ڕەوانەکرابوون بۆ یارمەتیدانی بەلەمێک کە بە حەوت پیاو و ژنێکی تێدابوو و هەوڵی پەڕینەوەیان دەدا بەرەو بەریتانیا.

بەرپرسانی بەریتانیا گوتویانە هەروەها 40 پەنابەری تر لەڕۆژی کریسمیسدا لەهەوڵی پەڕینەوە بوون لە کەنالەکەوە بەرەو بەریتانیا.

لەم دواییەدا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە هەوڵیانداوە بپەرنەوە لە ڕێی کەناڵەکەوە لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا زیادیکردووە و بەرپرسان گوتویانە ئەو پەڕینەوەیە لەلایەن تاقمەکانی قاچاغکردنەوە ڕێک دەخرێن. وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت لەگەڵ کاربەدەستانی فەڕەنسا کاردەکەن لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگەگرتن لە بەقاچاغکردنی پەنابەران بەرەو وڵاتەکەیان.

XS
SM
MD
LG