Accessibility links

میدیای فەرمی سوریا: فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردۆتە سەر چەند ئامانجێکی نزیک دیمەشق


میدیای دەوڵەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی لەشکرییەوە ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردۆتە سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا و سێ کەس بریندار بوون.

سەرچاوەکە دەڵێت " بەرگری ئاسمانیمان ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی زۆر توند بۆوە کە بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی لە ئاسمانی ناوچەکانی لوبنانەوە دەهاوێژران و زۆربەیان پوچەڵکرانەوە بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکانیان."

سەرچاوەکە دەشڵێت عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی کرابوو بە ئامانج و سێ سەربازیش بەهۆی ئەو هێرشە بریندار بوون.

هۆکاری ئەو هێرشە موشەکەی ئیسرائیل ناڕوونە.

پاشان میدیای دەوڵەتی سوریا شەوی سێشەممە ڕایگەیاند چەند شوێنێکی تریش لە نزیک دیمەشق کراون بە ئامانج. گوتەبێژێکی لەشکری ئیسرائیلی ئامادەنەبوو لەو بارەیەوە لێدوان بدات.

بەڵام پاشان هەژماری فەرمی تویتەری لەشکری ئیسرائیلی ڕایگەیاند " سیستمی بەرگری ئاسمانی IDF کەوتەگەر لە وەڵامی هێرشێکی موشەکی دژە فڕۆکە کە لە سوریاوە هەڵدرابوو."

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا، دەڵێت موشەکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە هەڵدراون و ناوچە دووردەستەکانی ڕۆژئاواو باشوری ڕۆژئاوای دیمەشق کراون بە ئامانج. ڕێکخراوەکە دەڵێت " ژمارەیەک موشەک بەر عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی حزبوڵا و هێزەکانی ئێرانی کەوتوون." هیچ زیانێکی گیانی ڕانەگەیاندووە.

لە میانەی شەڕی 7 ساڵەی سوریادا، ئیسرائیل بە بەردەوامی نیگەرانی دەربڕیوە لەمەڕ زیادبوونی دەسەڵاتی ئێرانی دوژمنی سەرسەختی و هاوپەیمانی سەرەکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد.

XS
SM
MD
LG