Accessibility links

ڕفاندنى 20 کەس لە دەوروبەرى کەرکوک و خورماتو


پۆلیس

شەوى ڕابردوو، چەکدارانى نەناسراو کە گومان دەکرێت سەربە داعش بن، هەڵمەتێکى فراوانیان بۆ دەستگیرکردن و ڕفاندن لەگوندەکانى دەورووبەرى کەرکوک و خورماتو دەست پێکرد، لەو هەڵمەتەدا 20 کەس ڕفێنراون، کە دواتر 12 لە ڕفێنراوەکان ڕزگارکران.

ئەحمەد خورشید ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تەنها شەوى ڕابردوو، لەگوندى موبدیدى سەربە ناحیەى رەشاد و گوندێکى تر، نزیکەى 13 کەس کە یەکێکیان ئەنجومەنى گوند بووە، رفێنراون."

وتیشى"رفێنراوەکان لەلایەن چەکدارەکانەوە بەرەو بنارى چیاى حەمرین براون، کە ئەو بنارە لەژێر کۆنترۆڵى داعشدایە."

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، درەنگانێکى شەوى ڕابردوو هێزە ئەمنیەکان هەڵمەتێکیان بۆ رزگارکردنى رفێنراوەکان دەستپێکردووە و 8 لە رفێنراوەکانیان رزگارکردووە، بەڵام چارەنوسى ئەوانیتر نادیارە.

هەر کاتژمێر حەوت و نیوى شەوى ڕابردوو، هێزێکى چەکدارى نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندى پارەپارەى سەربە قەزاى خورماتو و 7 کەسیان دەستگیرکردووە، دواتر 4 کەسیان لێ ئازاد کردوون و 3 کەسەکەى تریان بردووە.

محەمەد فایەق بەرپرسى پێشوى ڕاگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتو، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەکدارەکان لیستێک ناویان پێبووە، ئەو سێ کەسەى کە براون ناویان لەنێو لیستەکەدا بووە."

هەڵمەتە فراوانەکەى شەوى ڕابردووى چەکداران کەگومان دەکرێت داعش بن، جیا لەوەى ترس و دوو دڵى لەنێو زۆربەى گوندنیشینان دا دروستکردووە، هاوکات هێزە ئەمنیەکانیشى توشى راچڵەکانێکى گەورە کردووە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00

XS
SM
MD
LG