Accessibility links

پاپا فرانسس لە پەیامی ڕۆژی کرسمسدا نزا بۆ هەمو خەڵکی جیهان دەکات


پاپا فرانسس نزای کرسمسی بۆ خەڵکی ئاین و نژادە جیاوازەکان کردو و جیاوازییەکانی جیهانی بە دەوڵەمەندی لەقەلەم دا نەک مەترسی. پاپای ڤاتیکان دوعای کرد چارەسەری سیاسی لە سوریا، یەمەن و شوێنەکانی تر ئەنجام بدرێت و کۆتایی بەشەڕ بهێندرێت.

پاپا لە پەیامی جەژنی کرسمسدا باسی لە ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا و نیمچەدورگەی کۆریاش کرد.

پاپا پەیامەکەی ڕۆژی سێشەممە لە مەڕاسیمی کرسمس لە سانپیتەرس خوێندەوە کە دەیان هەزار گەشتیار و خاوەن بڕوای ئاینی لەوێ بەشدار بوون.

پاپا فرانسس گوتی پەیامی گەردوونی کرسمس ئەوەیە کە " یەزدان باوکێکی باشەو ئێمەش هەمومان خوشک و براین."

XS
SM
MD
LG