Accessibility links

کۆمپانیای سپەیس ئیکس یەکەم ئەرکی ئاسمانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جێبەجێ دەکات


(ڕۆیتەرز) کۆمپانیای سپەیس ئێکس ڕۆژی یەکشەممە مووشەکێکی بۆ ئاسمان هەڵدا سەتەلایتێکی سەربازی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکای هەڵگرتبوو بۆ دەستنیشانکرندی جێگاکانی سەرزەوی، مووشەکەکە لە بنکەی کیپ کەنەڤراڵ لە وڵایەتی فلۆریدا هەڵدرا و یەکەم ئەرکە ئەو کۆمپانیایە بەجێیی دێنێت لەبواری ئاسیشی نیشتمانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکادا.

مووشەکی (فالکۆن9) سەتەلایتێکی هەڵگرتبوو بەنرخی 500 ملێۆن دۆلار، لە دروستکردنی کۆمپانیای لۆکهید مارتن.

هەفتەی ڕابردوو 4 هەوڵی هەڵدانی مووشەکەکە ڕاگیرا، هەروها لەڕۆژی شەممەدا بەهۆی خراپیی کەشو هەوا وەستێنرا.

هەڵدانی مووشەکەکە بەسەرکەوتویی، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە بۆ چەندین ساڵ هەوڵیداوە بچێتە ئەو بوارەوە و لەململانێی هەڵدانی سەتەلایت بۆ ئاسمان چێ‌پێیەکی هەبێت کە کۆمپانیای لۆکهید مارتن دەستی بەسەردا گرتبوو.

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا بەهاتنی ساڵی 2021 دوبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک قەدەغەببێت

برۆکسل (ڕۆیتەرز) - بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتن بەهاتنی ساڵی 2021 لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا بەرهەمەکانی پلاستیک دوای ئەوەی بۆ یەک کەڕەت بەکاردێت چیدی بەکارنەیەتەوە و بەرهەمی نوێی لێ دروست نەکرێت، وەک بوتڵی ئاو وپەرداخی جۆری پۆلیسترین.

پەسەند کردنی ئەم بڕیارە ڕۆژی 4شەممەی ڕابردووبوو لەسەر هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی بەرکارهێنانی پلاستیک، هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی خاشاک و پاشماەوی دەچێتە دەریاکانەوە.

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەرانی وڵاتانی کە ژمارەیان 28 وڵاتە لەسەر لیستێک ڕێکەوتن بریتیە لە 10 جۆر بەرهەمی پلاستیک بۆ یەک کەڕەت بەکاردێت و جێگرەوەی هەیە بەڵام ئەوان قەدەغەنەکراون.

لیستەکە بریتیە لە گوێ پاکەرەوەی لۆکەی پێویە، سفرەی سەر مێز، قاپ، کەوچک، چەتاڵ، پەرداخی بۆ خواردنەوە بەکاردیت. لە وەردەکاری بڕیارەکەدا سەنگی خراوەتە سەر دانانی ڕێنمایی لەلایەن بەرهەمهێنەرکانەوە کە نابێت بۆ دوجار بەکاربێت و دوای بەکارهینانی چۆن دەبێت مامەڵەی لەگەڵدابکرێت و وەک خاشاک کۆتایی بێت.

هەروەها دەبێت بەلانی‌کەمەوە 30%ی ئەو پلاستیکەی بەکارهاتوە لەداهاتوودا بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوە بەکاربێت تا هاتنی ساڵی 2030.

گرووپی ئاشتیی سەوز کە پشتیوانی ژینگە پارێزی دەکات پێشوزیان لەو هەنگاوانە کردو بەگرنگیان دانا بۆ نەمانی پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک. بەڵام دەڵێن هەنگاوەکان لەهەندێک بواردا وەک پێویست نیە.

گرووپی ژینگە پارێزی دەڵێت لەسەر ئاستی ئەوروپا ئامانج دەستنیشان نەکراوە، بۆ کەمکردنەوەی قاپ و پەرداخی پلاستیک لەلایەن مرۆڤەوە.

یەکێتی ئەوروپا 1\3ی پاشماوەی خاشاکی پلاستیک دوبارە بەکاردێنێتەوە، کە ساڵانە دەکاتە 25 ملێۆن تەن.

توێژینەوە: قەڵەوی بەرپرسیارە لە 1\20ی تووشبوونەکان بە شێرپەنجە

(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی داوە بەوەی بەرزبوونەوەی کێشی مرۆڤ بەرپرسیارە لە نزیکەی 4%ی هەموو تووشبوونەکان بە شێرپەنجە لەجیهاندا، و ڕێژەیەکی گەورە لەهەوکردنە ئاڵۆزەکانی، بەتایبەتی لە ووڵاتانی بەرەو ڕسکانچودا بەدی دەکرێت.

توێژینەوەکە لەگۆڤاری (ئە کانسەر جورناڵ فۆر کلینیسیانس) A Cancer Journal for Clinicians بڵاو کراوەتەوە دەڵێت "لەساڵی 2012ەوە بەرزبوونەەوی کێش بەرپرسیار بوە لە 544300 ڕووداوی تووشبوون بەشێرپەنجە، کە ساڵانە لەهەموو جیهاندا دەستنیشانکراوە. لەکاتێکدا لەوڵاتانی کەمدەرامەتدا ئەو کەسانەی کیشیان بەرزبووە بە ڕێژەی 1%ی تووشبوونەکانن. بەڵام لەووڵاتانی دەوڵەمەندا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا رێژەکە 7% بوو لە تووشبوونەکانی شێرپەنجە.

(هیوانا سۆنگ) سەرپەڕشتیاری توێژینەوەکە و لەناوەندی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکا لە ولایەتی ئەتلەنتا دەڵێت "زۆر کەس پەیوەندی نێوان بەرزیی کیش و تووشبوون بەشێرپەنجە نازانن".

سەرباری ئەمە دەڵێت "هەوڵی بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست و پارێزگاریکردن لەو کیشە ئەرکێکی زۆر گرنگە و لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە کەمکاتەوە".

هەروها توێژنەوەکە بڵاوی کردەوە، "لەوەتای ساڵانی حەفتاکانەوە ڕێژەی ئەو کەسانەی گرفتی کێشی زۆریان هەیە لەجیهاندا پەرەی سەندەوە".
دەشڵێت لە نیوان 2 ملیار کەس و 340 ملێۆن منداڵ لەجیهاندا لەساڵی 2016دا لە%40ی کەسانی بەتەمەن و 18% منداڵان لە تەمەنی قۆناغی خوێندن کیشەی قەڵەویان هەبوە.

بەمدوایانە هەندێک لە توێژینەوەکان بەرزبوونەوەی کێش و مەترسیەکانی تووشبوون بە هەوکردنی پرۆستات و شێرپەنجەی دەم و قووڕگیان پێکەوە بەستۆتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:22 0:00

XS
SM
MD
LG