Accessibility links

برێت مەکگۆرک دەستی لەکار کێشایەوە


نێردراوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" دەستی لەکارکێشایەوە وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بڕیارە کتوپڕەکەی سەرۆکی ئەمریکا داناڵد تڕامپ سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا.

ماگۆرکیش شانبەشانی وەزیری بەرگری جیم ماتێس وەک ناڕەزاییەک بە کۆمەڵ چەند کەسایەتییەکی دیارو دێرینی کاروباری ئاسایشی نیشتیمانی بەڕێوبەرایەتی دۆناڵد تڕامپیان بەجێهێشت.

تەنها دوابەدوای 11 رۆژ مەگۆرگ دەڵێت پێمانوابێت کە داعش شکستی هێناوە بڕیارێکی کتوپڕانەیە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بابەتێکی نا حەکیمانەیە.

مەگۆرگ داوایکردووە کە پەلەبکەن لە کاروباری خێراکردنی داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی.

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک بە ئەسۆشێتت پرێسی راگەیاند کە ئەو نامەی دەستلەکارکێشانەوەیەی مەگۆرگ رۆژی هەینی نێردراوە بۆ وەزیری دەرەوە مایک پەمپێۆ.

ئەو سەرچاوەیە بە مەرجێک ئەم زانیاریانەی پێدایین کە شوناسی دیاری نەکرێت لەبەرئەوەی ناتوانن بەرلە راگەیاندن و بڵاوکردنەوەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بە شێوەیەکی فەرمی هیچ لەو بارەیەوە بڵێن.

XS
SM
MD
LG