Accessibility links

هێمن سەیدی: رۆژئاوا دەڵێت ئەگەر ئەو کارە بکردرێت ئێمەش کارتی خۆمان هەیە یاری پێی بکەین


Hemn Seyedi

بریارەکەی سەرۆک ترامپ لە بارەی کێشانەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژئاوای کوردستان وە یاخود باکوری سوریا لە هەموو لایەکەوە، لەم پەڕی جیهانەوە بگرە تا ئەوپەڕی کاردانەوەی نیگەتیڤانەی لێکەوتەوە و ترامپ لەو بریارە سەربەخۆییەیدا سەرزنشت کرا و بگرە کەسایەتی دوور و نزدیکەکانی ڕاچەلەکاند، بەڵام هەنوکە کاردانەوەی خودی کورد چ لە رۆژئاوا، بەشەکانی تری کوردستان، لە هەندەران وە یاخود شەقامی کوردی بە چ شێوەک بوە وە یاخود چی دەبێ بکرێت؟

هێمن سەیدی لێکۆلەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەڵوێستی بەرپرسانی رۆژئاوا جوان هاتە بەر چاو، وێری ئەوەی بێزاری خۆیان دەربڕی رایانگەیاند کە ڕاچەلەکاند بەڵام خۆیان نەدووڕاند، ووتیان لە سەرەتاشەوە ئێمە پشتمان بە هێزی دەرەکی نەبەستووە، توانای ئەوەمان هەیە کە لە خۆمان لە بەرامبەر هێڕشی تورکیا وە یاخود هەر وڵاتێکی کە بەرگری لە خۆمان بکەین وە لەوانە چی دیکە شەڕی داعش نەکەین وە تەنانەت توانای وە تەنانەت توانای ڕاگرتنی سەدان و هەزاران زیندانی داعشیشمان نییە و تەواوی هێزی خۆمان تەرخان دەکەین بۆ پاراستنی ئەو کانتۆنانەی کە لە رۆژئاوا بە دەستمانەوهەیە، ئەوە بە بڕوای من هەلویستێکی درووست بوو".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت "ئەگەر ئەو کارە بکردرێت ئێمەش کارتی خۆمان هەیە یاری پێی بکەین، ئێمە چی دیکە شەڕی داعش ناکەین بەڵکو شەڕی پاراستنی خۆمان ئەکەین".

کاک هێمن دەشڵێت " جاران کورد خیانەتی لێدەکرا بۆ وێنە لە سەردەمی کۆماری کوردستان یان لە سەردەمی شوڕشی مەلا موستەفا کاتێکە ئەمەریکا و شاێ ئێران پێکەوە پشتی کوردیان بەردا، ئەو کات هیچ لەگەڵ کورد وە دەنگ نەهات، وەکو شتێکی ئاسایی هاتە بەرچاو، بگرە نەبوە سەردێڕی هەواڵەکان، تەنانەت هیومەنیستەکانیش گرنگیان پێی نەدا، بەڵام ئێستا کورد لە رۆژئاوا قورساییەکی هەیە، کاتێک سەرۆک کۆماری ئەمەریکا برێارێکی لەو جۆرە وەردەگرێ، وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەست لە کار دەکێشێتەوە، دەبینین لە کۆنگرەی ئەمەریکا، لە سینای ئەمەریکا، تەنانەت لە کۆشکی سپی رەخنەی لێدەگێردرێ و سەردێڕی هەوڵاکان باس لەوە دەکات، ئەو زنجیرە درامایێکە لە خیانەتەکانی ئەمەریکا".

کاک هێمنن دیسان دەڵێت " حکومەتی هەرێم کوردستان دەبێ زۆرلە دەست و پەیوەندیەکانی خۆێ کەڵک وەرگرێ، بە هیچ شێوەیەک بە دیدەی رقابەت و ئەوەی داخوا ئەگەر رۆژئاوا لاواز بێ بە قازانجی باشورە، ئەوە لێکدانەوەیەکی هەڵەیە، داوایان لێ دەکەم تەنانەت بیریشی لێ نەکەنەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:24 0:00

XS
SM
MD
LG