باوكى ئه‌و ژنه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا، له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌یدا سوتا، ده‌ڵێت"زاواكه‌ى كچ و منداڵه‌كانى سوتاندووه."
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، ژنێك و سێ منداڵه‌كه‌ى له نێو ماڵى خۆیان دا سوتان، دواتر سێ منداڵه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداو ژنه‌كه‌ش ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى له ژێر چاودێرى پزیشكى دایه.
قادر نورى باوكى سێوه قادر( ژنه سوتاوه‌كه)، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"زاواكه‌ى به‌بریارى دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه، چونكه تۆمه‌تباره به سوتاندنى ژن و منداڵه‌كانى."
وتیشى"كچه‌كه‌م كه ئێستا به سوتاوى له نه‌خۆشخانه‌یه، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ئیفاده‌ى لێوه‌رگیراوه و به‌وردى چۆنیه‌تى سوتاندنى خۆیان و منداڵه‌كانى له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه."
ئه‌و سێ منداڵه‌كه‌ى به هۆى سوتانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، بریتین له دارین دیار (ته‌مه‌ن 5 ساڵ) ، لارین دیار (ته‌مه‌ن 3 ساڵ)، ده‌روون دیار (ته‌مه‌ن 4 مانگ)، دایكیشیان كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه ناوى سێوه قادره.
ده‌رباره‌ى دۆخى ته‌ندروستى سێوه ى كچى، قادر نورى وتى"كچه‌كه‌م به‌یانى ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوو، دۆخى ته‌ندروستى باش نه‌بوو، ئێستا باشتره، هه‌رچه‌نده دكتۆره‌كان پێیانوتین، كه سێوه سیه‌كانى سست بووه."
قادر نورى له زارى كچه سوتاوه‌كه‌یه‌وه، چیرۆكى سوتانى كچ و منداڵه‌كانى "له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه"ده‌گێرێته‌وه، ده‌ڵێت "نه‌وتى پێدا کردوون، دواتر بۆرى غازى ژوورى چێشتخانه‌كه‌ى كردۆته‌وه، منداڵێکی باوه‌شى كردووه بە باوكی‌دا تا نه‌یانسوتێنێت، به‌ڵام شه‌قێكى داوه له منداڵه‌كه‌ى و گڕى تێبه‌رداون."
هۆكارى سوتاندنى ژن و منداڵه‌كانى له‌لایه‌ن "باوكیانه‌وه" بۆ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گێڕدرێته‌وه.