Accessibility links

دکتۆر جەمال عەبدولجەواد: تورکیاش وەک هەر حکومەتێکی تری ناوچەکە نەیارانی خۆی بە تێرۆریست ناودێر دەکات


دکتۆر جەمال عەبدولجەواد

بەپێی ڕای زۆرێک لە چاودێر هەڕەشەکانی سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی ڕژدن و ئەو هێرشە هەر دەکات بەڵام بە چ ئاستێک دەبێت و ڕێک چ ناوچەیەک لە باکوری سوریا دەگرێتەوەهێشتا نادیارە.

بەپێی هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، ئەو هێرشانە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەگرێتەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان، واتە ئەو هێزانەی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەشی هەرە سەرەکییەتی و ئەمریکاش بە ئاشکرایی و بە شێوەیەکی بەرچاویش پشتیوانی لێدەکات لە شەڕی دژی تێرۆریزمدا.

دکتۆر جەمال عەبدولجەواد، ڕاوێژکاری سیاسی لە نێوەندی ئەلئەهرام بۆ توێژینەوەی سیاسی، بنکە لە قاهیرە دەڵێت تورکیا لەڕێی بزواندنی لایەنی جیا جیاوە دەخوازێت کۆتاییبهێنێت بەو دیفاکتۆیەی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕاتدا هەیە کە کورد کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەی لە دەستدایە و دەوڵەتی تورکیاش نەک هەر بە مەترسی سەرەکی سەیریان دەکات بەڵکو وەک دوژمنی نەتەوەییش لێیان دەڕوانێت.

دکتۆر عەبدولجەواد دەڵێت وەک بوونی هەموو هێزە بیانییەکانی تری لە سوریادان، بوونی هێزەکانی تورکیا لە سوریادا هیچ ڕەواییەکی یاسایی نییە و دەشڵێت هۆکاری ڕاستەقینەی پشت ئەو هەڕەشانەی سەرۆکی تورکیا و کاربەدەستانی تری ئەو وڵاتە لە گەلی کوردی دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد لە تورکیادا.

"بێبەشکردنی کورد لە مافەکانی لە تورکیادا، هۆکارە ڕاستەقینەکەی مەترسییە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، هەر بۆیەشە دەسەڵاتدارانی تورک ترسیان هەیە لە گەلی کورد لە وڵاتەکەیاندا." دکتۆر جەمال عەبدولجەواد لە نێوەندی ئەلئەهرام وەها دەڵێت.

دکتۆر عەبدولجەواد ئاماژەش بەوە دەکات کە تورکیا شکستی هێناوە لەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی یەکسانانە مامەڵە لەگەڵ کورددا بکات ، هەر بۆیە ئانکەرە دەخوازێت ئەو شکستانەی خۆی لە ناودێرکردنی بەشێکی زۆری لایەنە کوردیەکان بە تێرۆریست بشارێتەوە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر جەمال عەبدولجەواد، سەرۆکی پێشووی نێوەندی ئەلئەهرام بۆ توێژینەوەی سیاسی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:27 0:00

XS
SM
MD
LG