Accessibility links

هادی سۆفیزادە : لە ساڵی 2018 لە کوردستان دیپلۆماسی شاراوە بەرێوەچوو


Hadi Sofizadeh
Hadi Sofizadeh

گێڕانەوەی بەسەر هاتی کورد دەکرێ هەزاران لاپەڕەی لێ رەش کردەوە و سەدان پەرتوکیش لە بارەیەوە نووسی، بەڵام ئەگەر بە خێرا بەسەردا تێپەرین چیین هەندێ لە هەرە رووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠١٨ سەبارەت بە کورد.

هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ساڵی ٢٠١٨ لە ئاستی ناوچەکە و بە تاێبەت لە کوردستانیش دیپلۆماسیەتی شاراوە بەرێوە چوو وە چاوەڕوان دەکرێ لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئێمە گەواهی ئەوە بین کە کرانەوەیەکی سیاسی و دیپلۆماتیکی لەناوچەکەدا بە چاو ببینین. لە بیرەوەری مێژوویی خەڵکی ئێمە لە باشور و بەشەکانی دیکەی کوردستان پرسی داگیرکردنی کەرکووک و ئەو بێ سەر و بەرییەی کە لە باشوری کوردستان لە ناو سەرانی کوردا هەبوو، هەموو ئەمانە لە بیرەوەری خەڵکی ئێمەدا برینێکی درووستکردووە، بەڵام لە قوناغی ئێستادا هەلێک هاتوەتە پێش وە یاخود رووێکردێکی تازەی سیاسی هاتووەتە ئاراوە کە هەندێک ئومیدی تێدایە، سەرانی کورد لە باشور شیانی هەیە ئەزمونی سەروبەندی رفراندوم وە یاخود دوواێ رفراندوم ببێتە وانەیەک بە خۆیاندا بێنەوە ".

Kurdistan map
Kurdistan map

کاک هادی هەروەها دەڵێت " ساڵی رابوردوو وە ساڵەکانی پێشووش رۆژهەڵاتی کوردستان لە حاڵەتێکی مەرگە ساتدایە کە کۆماری ئیسلامی زۆر بە مەبەستەوە خەریکی گۆڕانی دیمۆگرافی کوردستانە، لە ناوچە کرماشان لە رێگاێ چۆڵکردنی 400 لە گوندەکانی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو وە هەر وەها گەشە کردنی رێژەی دانیشتوان لە ئوستانی کوردستان دابەزیوە و رێژەی هەژاری چوەتە سەرەوە، رۆژهەڵاتی کوردستان گرێدراوە بە گۆڕانکاریەکانەوە لە ناوچەکەدا.

کاک هادی دەشڵێت " سەرەرای ئەوەی ئەردوگان بە مستێکی ئاسنینەوە لەگەڵ کورد هەڵس و کەوت دەکات، دیسان کورد لە ژێر ئەو بارودۆخە ئاسایشیەدا توانی دەنگێکی بە هێز لە خۆێ نیشان بدات کە بێگومان ئەگەر بارودۆخەکە وەکو ساڵی 2013 بوایە کورد ئەیتوانی باشتر خۆێ دەر بخات و لە هەمان کات تورکیاش گرێدراوە بە گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکەدا، وە ئەگەر بڕوانینە بەرژەوەندی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا زۆر سروشتیە کە ئەبێ پشتیوانی لە مەسەلەی کورد بکا لە رۆژئاوای کوردستان و تەنانەت لە باشوریش".

کاک هادی دیسان دەڵێت " پرسی کورد لە ترس و دڵراوکی ئەچێتە پێش بەڵام لە کوتاییدا دەگاتە دەرئەنجامێک، رۆژئاوای کوردستان داهاتوویەکی روونی هەیە سەرەرای هەڕەشەکانی تورکیا وە کێشە سوریا بە بێ چارەسەرکردنی کێشەی کورد چارەسەر نابێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:30 0:00

XS
SM
MD
LG