Accessibility links

قەتەر دەڵێت ڕێکخراوی کەنداوی عەرەب پێویستە چاکسازی ئەنجام بدات بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی


قەتەر ڕادەگەیەنێت وابەستەیە بە ڕێکخراوی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوەوە بەڵام پێویستە ئەو ڕێکخراوەش باشتر یاسا و ڕێساکانی خۆی بچەسپێنێت، و ئاماژەی بەو هاوپەیمانییە کرد کە چاکسازی تێدا کراوەو هیوای خواست بتوانێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی نێوان دۆحا و ژمارەیەک لە وڵاتانی دراوسێیدا بهێنیت.

وەزیری دەرەوە شێخ محەمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئەلتانی ڕایگەیاند قەتەر هێشتا پشتی بە کویەت و وڵاتانی ناوچەکە بەستووە بۆ هاوکاری کردن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بەحرەین و میسری کە ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو نییە. ئەم وڵاتانە بایکۆتی سیاسی و ئابوریان لە مانگی 6 ی ساڵی 2017 خستە سەر دۆحا.

ڕۆژی شەممە لە کۆبونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی دۆحا گوتی " ئێمە لەو بڕوایەداین وەکو ڕێکخراوێک زیاتر کاریگەریمان هەیە بۆ ڕۆژئاوا لە بری بەتەنها و بەش بەش." بەڵام گوتیشی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو دەسەڵاتی نەبوو و پێویستی بە میکانیزمێکی چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.

ئەو چوار وڵاتە قەتەریان تاوانبار کردووە بەوەی پشتیوانی لە تیرۆرسم دەکات باوەشی کردۆتەوە بۆ ئێرانی دوژمنی هەرێمەکە. دۆحا نکوڵی لەو تاوانانە دەکات و دەڵێت ئەو بایکۆتکردنە بە مەبەستی کەمکردنەوەی سەروەرییەتی.

XS
SM
MD
LG