Accessibility links

دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ: هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا پەیامێکی زۆر خراپن بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق


دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ
دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ

سەرۆکی تورکیا جارێکی تریش هەڕەشەکانی دووبارە دەکاتەوە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات لە سوریادا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆش هەینی جەختی کردۆتەوە لەوەی وەک دەڵێت "ئاشتی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات کە لە ژێر دەستی هێزە کوردیەکاندان."

ئەم هەڕەشانەی تورکیا دەیانکات، نیگەرانی ئاسایشی بە دوای خۆیدا هێناوە کە دەشێت ببنە مایەی ناسەقامگیریی نەک هەر لەسەر سنورەکانی سوریا- تورکیا بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا.

دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ، پسپۆڕی سیاسی لە نێوەندی مۆشێ دایان لە زانکۆی تەلئەڤیڤ، لەوبڕوایەدایە ئەردۆگان ڕژدە لەسەر ئەو هەڕەشانەی دەیانکات هەرچەندە هێشتا نازانرێت چی دەکات چونکە ژمارەیەک شییان هەن، لەوانە، یان ئەوەتا هێرشەکەی دەکات، یانیش وەک کارتێکی فشار دژی ئەمریکا بەکاری دەهێنێت، یانیش وەک ناردنی پەیامێکە بۆ جیهان و بۆ خەڵکی خۆیشی لە تورکیادا کە دەخوازێت ئاوەها هەنگاوێک بنێت بۆ لەناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سوریادا.

دکتۆر ئۆفرا ئاماژەش بەوە دەکات کە هەرچەندە ئەردۆگان هەڕەشەی راستەوخۆی لە ئەمریکا نەکردووە بەڵام لە چەندان ڕەهەندەوە ئەو هەڕەشانە بۆ ئەمریکان، چونکە تورکیا سور دەزانێت سەربازی ئەمریکایی لەو ناوچانە هەن و هەر هێرشێکیش بکات لەوانەیە سەربازی ئەمریکاییش ببنە قوربانی بۆ ئەو خواستەی سەرۆکی تورکیا.

دکتۆر ئۆفرا دەڵێت، مەبەستە سەرەکییەکەی ئەردۆگان لەو هەڕەشانەی دەیانکات ئەمریکایە و دەیەوێت واشنتۆن دەستبەرداری یارمەتی و کۆمەکەکانی بێت بۆ یەپەگە و هەروەهاش ڕاگرتنی هەموو ئەو کارانەی لەگەڵ کورددا دەیکات لە سوریادا وەک مەشق و ڕاهێنان پێکردنی یەکەکانی یەپەگە و ئەو هێزانەی تریش کە هاوڕای سیاسەتەکانی تورکیا نین، بەڵام دەشڵێت لە کۆتاییدا بە دوور نازانرێت ئەمریکا پشتیوانی لە تورکیا بکات، چونکە ئەمریکا بە درێژایی مێژوو لەگەڵ دەوڵەتەکاندا بووە نەک ئەو کاراکتەرانەی دەوڵەتیان نەبووە.

سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال و مەخمور، دکتۆر ئۆفرا نێنجیۆ دەڵێت مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، بەتایبەتیش وەک زانراوە کاتێک داعش بەرەو هەولێر دەڕۆیشت، هەرێمی کوردستان داوای یارمەتی لە تورکیا کرد، بەڵام تورکیا هیچ شتێکی نەکرد بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، وەک دەڵێت لەو کاتەدا کە هەرێم و تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژی بوون.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ، پسپۆڕی سیاسی لە نێوەندی مۆشێ دایان لە زانکۆی تەلئەڤیڤ، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:51 0:00

XS
SM
MD
LG