Accessibility links

دکتۆرە شایان ئەسکەری: تەقە کردن و هێڕش بردنە سەر پزشکان لە هەرێمی کوردستان


Dr. Shayan Askary
Dr. Shayan Askary

کێشەی تەقەکردن لە پزشکان لە هەرێمی کوردستان وەکو باس دەکرێ کارێکی نوێ نییە، بەڵکو چەندین جار لەو هەرێمەدا رووێداوە. دیارە پێشەی پزشکی لە بناغەدا پێشەیەکی مرۆڤایەتیانەیە لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان لە نەخۆشی، لە مردن رزگار دەکەن. ئاخۆهۆێ چییە لە کاتێکدا لە سەرانسەری جیهان وڵاتان پێویستیان بە پزشکە کەسێک بێت لە پزشکێک تەقە بکات؟

KRG. Kurdistan Parliment
KRG. Kurdistan Parliment

دکتۆرە شایان ئەسکەری ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە هۆێ ئەوەی سیستمی تەندرووستیمان لە بنەڕەتەوە ناڕێکە بۆیە هەموو تاوانەکان دەخرێتە ئەستۆێ پزشک، واتە کەم و کورتی لە سیستمی تەندرووستی، بۆ نموونە نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومیەکان، قەرەباڵغی نەخۆشخانە حکومیەکان وە کەمی نەخۆشخانە حکومیەکان واێکردووە کە نەخۆش، پزشک بە بەرسیاری یەکەم دەزانن وا دەزانن خەتاکە هەموو لە پزشکە و پزشکیش بوە بە بەشێک لەو کەم تەرخەمیە، مەبەستم کەم تەرخمیەکە ئەویشی گرتوەتەوە، کە پزشکیش دەناڵێنی بە دەم ئەم کەم تەرخمیانە و ئەو نارێکی سیستمی تەندرووستیە کە هەیە".

دکتۆرە شایان هەر وەها دەڵێت " ئەو هێڕشانە وە یاخود ئەو تەقانەی لە هەرێمی کوردستان لە سەرپزشک دەکرێ، ئەمە سیەمین هێڕشە لە ماوەی ئەمساڵدا لە سەر نەخۆشخانەکان وە یاخود لە سەر نۆرێنگەکان یان (عیادە) ی پزشکەکان، ئەگەرئەو هێڕش و هێڕش بەرانەی پێشوو سزا بدربایان و بە دووا چووێ بۆ بکرابایە ئێستا نە دەگەیشتە ئەو بارودۆخەی ئێسا و تەقە کردن لەو دکتۆرە بەرێزە، ئەمجا ئەمە دو فۆرم یان دوو شێوە بە خۆیەوە دەگرێ، دەستدرێژیە سیاسیەکان وە هەر وەها دەستدرێژی بە هۆێ پەیوەندی نێوان پزشک و نەخۆش".

دکتۆرە شایان دەشڵێت " دەست درێژیە سیاسیەکان بە هۆێ ئەوەیە ئەگەر پزشکێک هاوورا نەبێت لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی لەو شارەدا هەیە، ئەوە دەسەڵات هێڕشی دەکاتە سەر، وەکو ئەوەی بۆ نموونە کە لەگەڵ من رووێدا لە مانگی سێ ئەمساڵدا کە بۆ مووچە چوبوێنە سەر شەقام هێڕشم کرایە سەر وە بە جۆرها شێوە سزا درام، یاخود وەرگرتنی سەرانە لەو پزشکانەی کە هاوورا نیین لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی لەو شارەدا هەیە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:35 0:00

XS
SM
MD
LG