Accessibility links

نوسەر و ئه‌كادیمیست و بیرمه‌ندی کورد پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8 ی كانونی یه‌كه‌می 2018، پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نوسەر و بیرمەندی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبوە؛ لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتکی خوێندوە. هاوکات لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندوە. لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتوەتەوە.

شایەنی باسە ساڵی 1962 چوەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندوە. لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.لەساڵی 1970-1979 لەزانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنوسی و یاسای خوێندوە.

لەکاروباری سیاسیشدا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی کاژیک.

خاوەنی چەندین بەرهەمی نوسین و وەرگێڕانە.

دواجار بەرلە کۆچی دوایی؛ دوایین بەرهەمی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز، كتێبێكی 640 لاپەڕەییە بە ناونیشانی (بیره‌وه‌ریینامه‌ى ئه‌و رۆژانه‌ى جاره‌كى دیی ناگه‌ڕێنه‌وه‌) كە له ‌سلێمانى بڵاكرایه‌وه‌.

بەشێك لەبەرهەمەكانی نوسەر:

– چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: “The Tempest”) هی نوسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی 1955.

– پاڵتۆ (بە ئینگلیزی: “The Coat”) لەساڵی 1958 هی نوسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل.

– لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لەساڵی 1968 لە هەولێر

– خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی 1987

– نوسینی کوردی بە لاتینی

– وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین

– سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە

– زمانی یەکگرتوی کوردی، ساڵی 1979

– ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم لەساڵی 2001

– ڕۆژانی ئاوارەییم، لە سویسرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:37 0:00

XS
SM
MD
LG