Accessibility links

لە یانەیەکی شەوانەی ئیتالیا شەش کەس گیانیان لە دەست دەدەن و بە دەیان کەسیش بریندار دەبن


کاربەدەستان دەڵێن شەوی هەینی لەسەر شەممە لە ڕۆما شەش کەس گیانیان لە دەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوون بەهۆی شەپۆلی ترس و ڕاکردنی خەڵکی لە کاتێکدا سەدان کەس لە ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیک لە یانەیەکی شەوانەی کۆریناڵدۆ لە نزیک شاری ئەنکۆنای ئیتالیا کۆببونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە دەڵێت لەوانەیە بەهۆی پرژاندنی ماددەیەکی بۆنناخۆشەوە بووبێت، کە وای لە گەنجەکان کردبوو بە خێرایی ڕابکەنە دەرەوەو هەندێکیان بکەونە ژێر دەستوپێی ئەو خەڵکەوە. لەئەنجامدا 6 کەس کوژراون دەیان کەسیش بریندار بوون.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەنزیاتر لە 1000 کەس لەو یانە شەوانەیەدا کۆببونەوە لەکاتێکدا شوێنەکە بەرگەی ئەو هەموو خەڵکەی نەگرتووە.

یەکێک لە بریندارەکان دەڵێت بۆنێکی زۆر ناخۆش بڵاوبۆوە کاتێک ویستمان ڕابکەیەنە دەرەوەی یانەکە دەرگاکە داخرابوو و نەمانتوانیبیکەینەوە بۆیە بوو بە پاڵەپەستۆ.

XS
SM
MD
LG