Accessibility links

سەرۆکی ئێران هۆشداری دەدات سزاکانی سەر ئێران ڕەنگە ببێتە مایەی زیادبوونی موخەدەرات، پەنابەر و بۆمب


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لەو بڕوایەدایە لێشاوی بەنگو مەخەدەرات، پەنابەر و هێرش ڕوودەکەنە ڕۆژئاوا ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا تواناکانی ئێران لاواز بکات بۆ ڕێگەگرتن لێیان.

لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕۆحانی ڕایگەیاند " من هۆشداری دەدەم بەوانەی سزاکان دەسەپێنن، ئەگەر کار بکرێتە سەر تواناکانی ئێران بۆ شەڕی دژ بە موخەدەرات و تیرۆرسم. ئێوە پارێزاو نابن لە لێشاوی موخەدەرات، کۆچبەر، بۆمب و و تیرۆرسم."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی پێنجی ڕابوردوودا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا کشانەوە و لە مانگی ڕابوردوشدا هەمو سزاکانی خستەوە سەر پیشەسازی نەوتی ئێران.

قاچاخچێتی بەنگ و موخەدەرات ئاستەنگی سەرەکیە بۆ ئێران لە کاتێکدا سنوری لەگەڵ ئەفغانستانی گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری ئەفیومە و پاکستانی کە وڵاتێکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی.

بە پێێ ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی 2014 بڵاو کرایەوە لە ساڵی 2012 دا دوو لەسەر سێی ئەو ئەفیومانەی لە جیهاندا دەستیبەسەردا گیرابوو لە ئێران بوو و یەک لە سەر چواری ئەو هیرۆین و مۆرفینانەش کە لە جیهاندا دەستیبەسەردا گیرابوو.

ڕۆحانی لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکانی پەرلەمانی ولاتانی چین، ڕوسیا، و چوار وڵاتی تر ڕایگەیاند " تیرۆری ئابوری مانای دروستکردنی ترسە لە وڵاتێکدا و دروستکردنی مەترسییە لە وڵاتان تریش کە هەوڵی وەگەڕخستن دەدەن لێرە. کشانەویە ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی بێگومان نمونەیەکی ڕوونە بۆ تیرۆی ئابوری."

XS
SM
MD
LG