Accessibility links

توێژینەوە: لەپاشماوەی پلاستیک پێکهاتەیەکی نوێ دروستدەکرێت لەزۆر بواردا بەکاردێت


سەنگاپوورە (ڕۆیتەرز) – توێژەرەوان لە سەنگاپوورە هەوڵەدەن لەپلاستیکی دووبارە بەکارهاتوو داهێنانێک بەدەستبێنن بۆ پێکهاتەیەکی نوێ، دەنگ کپ دەکات و بەرگەی گەرمای هەیە، دەشلین لەوانەیە هاریکاربێت لەکەمکردنەوەی خاشاکی پلاستیک ئەوەی فڕێدەدرێتە دەریاکانەوە و دەبێتە کێشە.

تیمی زانکۆی نیشتمانی سەنگاپوورە دەڵێن ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ گۆڕینی بوتڵی پلاستیکی لە پێکهاتەی (پۆلی ئیثلین ترفثالیت) بۆ (ئیرو جێڵ) کە وەک دەڵێن لە زۆر بواردا بەکار دێت، لەوانە لەیەک دابڕینی پلەی گەرما و سەرما، پاراستن لە ئاگرکەوتنەوە و پڕکردنەوەی لێچوونی نەوت و ڕۆن.

های مینە دۆنگ مامۆستای یاریدەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک لەزانکۆیە بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە "خاشاکی پلاستیک لەسەخترین جۆری خاشاکە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە".

هەرەها دەڵێت تیمەکە لەگەڕاندابوو بۆ تەکنەلۆجیایەکی ئەندازیاری نوێ هاریکاربێت لەکەمکردنەوەی کیشەی خاشاکی پلاستیک.

پرۆگرامی ژینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت ساڵانە نزیکەی 8 ملێۆن تەن پلاستیک دەکرێنە ئۆقیانووسەکانەوە، کەدەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی گیانلەبەرنای دەریا و چوونی ئەم خاشاکانە بۆ ناو زنجیرە خۆراکی مرۆڤایەتیەوە.

توێژینەوەیەک لە ساڵی 2015دا کراوە ئاماژەی داوە بەوەی 5 وڵاتی ئاسیا (چین، ئەندۆنیسیا، فلپین، ڤێتنام و تایلاند) بەرپرسیارن لە نزیکەی لە60%ی خاشاکی پلاستکی دەچێتە دەریا و ئۆقیانووسەکانەوە.

تیمی توێژینەوە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێن پێکهاتەی (ئیرۆجێڵ) کە لە پۆلی ئیثلین تریفثالیت دروست دەکرێت، لە خاشاکی پلاستیک بەرهەم دێت و لە تایبەتمەندیەکانی نەرمە و تووندوتۆڵە، لەڕوی کێشەوە سووکە و بەئاسانی بەکاردێت.

سەرباری ئەمە دەڵێن لەیەک پۆتڵی پلاستیک قەبارەی کاغەزێکی چاپکردن ئیرۆجێڵی لێ دروست دەکرێت، کە سەرباری ئەوەی بۆ کپکردنی دەنگ و جیاکردنەوە بۆ زۆر بواریدی بەکاردێت.

بۆ نموونە توێژێک لەو پێکهاتەیە تا 620 پلەی سەدی بەرگری بۆ ئاگر و سووتان هەیە، لەکاتێکدا ئەمە 7 ئەوەندەی ئەو پۆشاکانەیە پیاوانی ئاگرکووژێنەوە بەکاریدێن، لەڕوی کێشەوە لە%10ی کێشی ئەو پۆشاکانەیە.

واشنتن (ڕۆیتەرز) – هێزی سەربازی ئەمریکا ملێۆنەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ تاقیکردنەوەکانی لەسەر دروستکردنی تەکنەلۆجیای ئامێرێک سەربازی لەبەربکرێت و توانای بەرگەگرتنی هەبێت و هێزیان پێ‌ببەخشی و ئەرکی قورس کە جەستەی مرۆڤ ناتوانێت ئەنجامی دات ئەو ئامێرە ئاسانی کات، شارەزایان دەڵێن هەوڵەکان بەشێکە بۆ دابینکردنی تونایەکی لەڕادەبەردەر بۆ سەربازی داهاتوو.

دوای ئەوەی کۆمپانیای لۆکهید مارتن مۆڵەتی لە کۆمپانیای (بی تیمیا) بنکە لە کەنەدا وەرگرت سەرقاڵی پەرەپێدانی تەکنەلۆجیاییەکە توانای جەستەیی سەرباز بەرزکاتەوە.

کۆمپانیای (بی تیمیا) تەکنەلۆجیای دروستکردوە بۆ کەسانی گرفتی جەستەیان هەیە وەک (جووڵەکردن بەسەختی بەهۆی نەخۆشیەوە، یاخود لاوازی ئێسک و ماسووڵکە).

ئەو ئامێرەی سەربازەکان بە سەر پۆشاکیاندا لەبەری دەکەن، لە تەکنەلۆجیای زیرەک پێکهاتوە توانی جەستەیی بەرزدەکاتەوە.

ڕوانگەی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە بەجۆرێکە کە ئەو ئامێرانە کارئاسانی بۆ جمووجۆڵی سەربازەکان دەکات، لەکاتێکدا کە دەچنە ناوچەکانی نائارامی تێدایە، ئەو بار و کەلوپەلانی پێیانە لەڕوی کێشەوە قورسە و دەبێتە گرفت بۆ هاتووچۆیان، هەندێک جار کێشی کەلوپەلەکانیان دەگاتە 40 بۆ 64 کیلۆگرام، لەکاتێکدا ڕاسپاردەکان ئاماژە دەدەن بەوەی کێشی باری سەرباز نابێت لە 23 کیلۆگرام زیاتر بێت. باری سەرباز بریتیە لە چەک، تەقەمەنی، فیشەک، دوربینی شەوەانەوە، ئامێری پەیوەندی بێتەل لەوانە تابلێت و (جی پی ئیس)، ڕاخەر و کیسی خەوتن و خاکەنازی سەرنگەر هەڵکەندن.

بۆڵ شار لە ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا دەربارەی ئەو ئامێرانە سەرپەرشتی ژماریەک لە توێژینەوەکانی کردوە، دەڵێت "سەربازەکان بەوهەموو بارەوە کاتێک دەچنە بەرەکانی جەنک زۆر ماندوو دەبن".

لۆکهید ماتن گرێبەستێکی بە 6.9 ملێۆن دۆلار لە گەڵ ناوەندی (ناتیک) بۆتوێژینەوە و پەرەپێدانی ئەندازیاری سەربازی ناسراو بە ئۆنیکس کردوە.

وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا تەنها وڵات نیە لەمبوارەدا توێژینەوە بکات.

سامۆئێل بیندێت لە ناوەندی شیکاری دەریاوانی، کە ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدانە سەر بەحکومەتی ئەمریکا و سەرپەرشتی دەکات، دەڵێت ڕوسیا و چین توێژینەوە لەسەر ئەو جۆرە تەکنەلۆجیایە دەکەن و بەم دوایانە ڕوسیا بەتایبەتی لەسوریادا تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجامداوە.

واشنتن (ڕۆیتەرز) – ڕۆژی 5شەممە زاناکان ڕایانگەیاند نەهەنگێکی بەبەردووبویان دۆزیوەتەوە 15 پی درێژە (4.5 مەتر) لەکاتێکدا ڕاوی نێچیرێکی کردوە و لەدەمیا ماوەتەوە بۆتە مایەی سەرسووڕمان، دەربارەی چۆنێتی پەرەسەندنی نەهەنگەکانی لەجورە لە ئەمرۆدا خۆراک دەخۆن.

توێژەرەوان دەڵێن، بەبەردبوەکانی لە ولایەتی ئۆریگن دۆزراونەتەوە بۆ نەهەنگێک ناویان لێناوە (مایابالاینا ئینسپایتا) بەر لە 33 ملێۆن ساڵ ژیاوە، دانی نەبوە هەوەرها ئەوەی ناسراوە با بیلن کە نەهەنگەکانی ئێستا لەدەمیاندا هەیە و بەکاری دێنن بۆ پاڵاوتنی ئاو گرتنی گیانلەبەرە ووردەکانی دەریا بۆ خواردن پێشتر نەیان بوە.

ئەو نەهەنگە بەبەردویان ناو ناوە (مایاباڵاینا) واتە نەهەنگی دایک ، لەقۆناغی نێوانی پەرەسەندندایە لەنێوان نەهەنگەکانی ئێستا کە بایلن بەکاردێن و ڕەجەڵەکە کۆنەکانیان کە دانیان هەبوە بۆ گرتنی نێچیر.

زۆر لەمێژە زاناکان دەیانەوێت لە هەنگاوەکانی پەرەسەندی نەهەنگی شین تێبگەن کە دەیان ملێۆن ساڵ پێشتر دانیان هەبوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە بۆ بایلن.

زاناکان دەڵێن بەبەردبوەکانی دۆزراونەتەوە دەردەخات ملێۆنەها ساڵ بەر لەئێستا نەهەنگ دانی لەدەست داوە و گۆڕاناکری بەسەردا هاتوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:33 0:00

XS
SM
MD
LG