Accessibility links

ئەحمەد ئسکەندەری: دامودەزگاکانی حکومەتی ئێران بەڕێوەدەبەن لە پارەسپیکردنەوە کەڵک وەردەگرن


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف دان بەوەدا دەنێت کە لە ئێران پارەسپیکردنەوە هەیە و لایەنگرانی چاکسازی پشتیوانی لێدوانەکانی دەکەن، بەڵام تووندڕەوانی ئاینی و هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمان دژ بەم قسانەی زەریف دەوەستنەوە، ئایا لە ئیران چی ڕوودەدات و ئەم لیدوانانە چۆن دەخوێنرێنەوە؟.

ئایا ئەم لێدوانانە ڕێگا خۆشکردنە بۆ لێپرسینەوە لەکەسانێک دەستیان لەو کارەدا هەیە؟، یاخود ئەوانەی پارە سپی ئەکەنەوە پیاوانی دەسەڵاتن یان کەسانێکن بازرگانی دەکەن و پارەش سپی دەکەنەوە؟

ئەحمەد ئەسکەندەری نووسەر و شیکاری کاروباری سیاسی ئێران لە سویدەوە لە گفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "جەواد زەریف بە سەرزارەکی و لە تووڕەیی‌دا ئەو لێدوانەی نەداوە، بەڵکوو ئەمە کارێکە بیری لێکراوەتەوە و بەپێی لێدوانێکی ووتەبێژی دەوڵەتی ئاغای ڕۆحانی ئەو ووتانە پشتگیری دەوڵەتیشی لێدەکرێت.

هەروەها ئەسکەندەری دەڵێت "پەپێی بەڵگەکانی سەرچاوە ناوخۆیەکانی ئێران خۆیان دەریان خستوە و لە وەزیری ناوخۆی ئێرانەوە دەرکەوتوە، پارە و پۆل سپیکردنەوە لەمێژە لە ئێران هەیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:23 0:00

XS
SM
MD
LG