Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەلاسکا ڕوودەدات


بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەنکۆرجی ئەلاسکا زیانێکی زۆری گەیاندووە بە شەقام و باڵەخانەکان بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیانێکی گیانی ڕژد ڕانەگەیەندراوە.

بومەلەرزەیەک کە هێزەکەی 7.0 بوو لە باکوری ئەنکۆرج ڕوویدا کە شوێنی نزیکەی لەسەدا 40 ی دانیشتوانی ئەلاسکایە و پاشانیش چەند وردە بومەلەرزەیەکی تر ڕوویان دا و هەتا فەیربانکس هەستی پێکراوە کە نزیکەی 560 کیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی بومەلەرزەکەوە.

بومەلەرزەکە بوو بەهۆی شکانی پەنجەرەکانی باڵەخانەکان و کەوتنی ستونی کارەبا و دارەکان بۆ سەر شەقامەکان.

دانیشتوانی ئەنکۆرج وێنەری جۆراوجۆری ماڵ و دوکانەکانیان لەسەر تۆڕەکانی کۆمەڵایتی داناوە. بەشێکی زۆری دانیشتوان کارەبایان بڕاوە.

کاربەدەستان دەڵێن ئەو بومەلەرزەیە زۆر بە خراپی کاریکردۆتە سەر شەقام و پردەکان، بەڵام زیانی زۆری بە باڵەخانەکانی شارەکە نەگەیاندووە. پۆلیس دەڵێت ڕاپۆرتی ڕووخانی چەند باڵەخانەیەکیان هەیە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ باری نائاسایی لە ئەلاسکا ڕاگەیاند و لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە حکومەتی فیدراڵ هەمو هاوکارییەک دەکات بۆ هاتنەوە سەر خۆ لەو بومەلەرزەیە.

زانکۆی ئەلاسکا داخرا و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکانی ئەنکۆرج زیاتر لە 100 خوێندنگایان داخست.

.

XS
SM
MD
LG