Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئێران و تورکیا لە دۆسێی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستاندا


نەخشەی هەرێمی کوردستان

لەگەڵ ئەوەشدا کە نزیکەی دوو مانگە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کراون بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدابێت کابینەی نوێ پێکنەهێنراوە.

وەک چۆن ناکۆکییە ناوخۆییەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر ئەگەر و نەگەرەکانی پێکهێنانی ئەو کابینەیە، ئاوەهاش وڵاتانی تری وەک تورکیا و ئێران دەستێوەەردان و کاریگەریشیان هەیە لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق.

دەستێوەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاروباری یەکتردا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەمیشەش لۆمەی شکستە سیاسییەکانیان لە ئەستۆی یەکتر ناوە.

لەگەڵ قوڵبوونەوەی زیاتری کێشە و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر جار داوا لە کورد کراوە هەرچەندێک دەتوانێت خۆی نەکات بە بەشێک لەو کێشانە و هەروەهاش خۆی دوورەپەرێز بگرێت لە جەمسەرە سەرەکییەکانی ئەو ئاڵۆزیانە.

میوانی بەرنامە:
دکتۆر مارف عومەر گوڵ، لە زانکۆی کەرکوک

لەوەتای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 ی کورد لە عێراقدا تورکیا و ئێران بەردەوام ئامادەییان هەبووە لە ژیانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا و کاریگەریشیان هەبووە لە بڕیارە سیاسییەکاندا.

ئەوەی نکوڵی لێناکرێت دوو زلهێزەکەی هەرێمی کوردستان هەر یەکەیان بەپێی سیاسەتی خۆی زەمینەیان بۆ ئەو ڕۆڵ و کاریگەریانەی تاران و ئانکەرە ڕەخساندووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان (پدک) لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ینک) زیاتر نزیکە لە تورکیا و بە هەمان شێوەش ینک لە ئێرانەوە نزیکترە وەک لە پدک.

هەتا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بابەتیانە نییە لەسەر شێوازی ڕایەڵەی ئەو پەیوەندیانە کە لە سادەترین پێناسەیدا پێویستە لەسەر بنچینەی پاراستن و ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بن. ئەوەی لەسەر ئەم پەیوەندیانە لەبەردەستن تەنها گوتاری ئەو دوو لایەنەن و هەندێک جاریش قسەکردن لەسەریان لە چوارچێوەی ئەو گوتارانە دەرنەچوون.

هەرێمی کوردستانی عێراق لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نۆدایە و پرسیارگەلێکی زۆر هاتوونەتە ئاراوە لەسەر ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئایندەی هەرێم، کە بەگشتی دەکرێت بگوترێت هیچ یەکێکیان نەیانتوانیوە متمانەی شەقام بەدەست بێنن بەڵام لە ڕێی پدک و ینک توانیویانە ئامادەییەکی تۆکمەیان هەبێت لە ئێستا و ئایندەی هەرێمیشدا.

ئایا تورکیا و ئێران چەندێک ڕۆڵ و کاریگەرییان دەبێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستاندا؟
ئایا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن هاوسەنگی لە نێوان تاران و ئانکەرەدا بپارێزن؟
دکتۆر مارف عومەر گوڵ، پسپۆڕی یاسایی لە زانکۆی کەرکوک لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:16 0:00

XS
SM
MD
LG