Accessibility links

حەسەن قازی: بریاری 15ی نۆڤامبری دادگای دادوەری یەکێتیی ئەوروپا لە بارەی پەکەکەوە زۆر گرنگە


Hassan Ghazi
Hassan Ghazi

پارتی کرێکارانی کوردستان PKK هەر لە ساڵی 2002 وە لە لیستی " رەشی تیرۆریستی" یەکێتیی ئەوروپادایە و ئەو کەیسە هەر 6 مانگ جارێک پێداچوونەوەی لێدەکرێت. لە 15ی مانگی نۆڤامبر دادگای دادوەری یەکێتیی ئەوروپا لەو بارەیەوە بریارێکی نوێ دا. ئاخۆ ئەم بریارە بە واتای دەرکردنی پەکەکەیە لە لیستی تیرۆریستی یەکێتیی ئەوروپا؟

PKK
PKK

​حەسەن قازی نووسەر، رۆژنامەوان و چاودێری کاروبارەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو بریارە زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی ئەو بریارەی دادگاێ گشتی EU داویەتی، ئەو بریارە هەرچەند بریارێکی سیاسیە بەڵام لە باری حقوقیەوە بنکۆڵ بوە، هیچ بایەخێکی نەماوە ".

کاک حەسەن لە بارەی ئەوەی ئاخۆ ئەم بریارە بە واتای لادانی پەکەکەیە لە سەر ئەو لیستە،دەڵێت" ئەو پرسە بریارێکی سیاسیە کە ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا دەبێ بریاری لەسەر بدات، بەڵام دیارە بریاری سیاسی ئەگەر زەمینەی حقوقی نەبێ ئەو بایەخەی بەو شێوە نامێنێ، بەڵام ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا بۆێ هەیە بەو بریارەدا بچێتەوە و سکاڵا لەسەر تۆمار بکات".

PKK fighters
PKK fighters

​کاک حەسەن دەشڵێت " وەکو پارێزەرانی پەکەکە رایانگەیاندووە ئەو بریارەی لە ساڵی 2002 وە کە پەکەکە خراوەتە ئەو لیستەوە مشت و مریان لەسەر ئەوە بوە کە ئەو هەڵ و مەرجە بەو شێوە نەماوە وە بە تاێبەتی هێمایان بەو شەرە کردووە کە پەکەکە لە دژی رێکخراوەیەکی تیرۆریستی وەکو داعش کردوویەتی، کە نموونەیەکە لە خەباتی دژی تیرۆریستی پەکەکەدا وە ئەوەش لە بریارەکەدا بە ئاشکرایی باس کراوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:05 0:00

XS
SM
MD
LG