Accessibility links

کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشو هەوا لە ئەمەریکا


ڕاپۆرتێکی حکومەتی ئەمەریکا دەڵێت کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، لە ناویاندا زریانی بەهێز، وشەساڵی و ئاگری دارستانەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خراپتر دەبن.

ئەو ڕاپۆرتەی بە هاوکاری زیاتر لە 12 ئاژانسی و وەزارەتی حکومەتی ئەمەریکا نوسراوە لە زۆر شوێندا پێچەوانەی لێدوانەکان و ڕێبازەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپە.

ئەو ڕاپۆرتەی کە کۆنگرێس داوای کردووە ڕۆژی هەینی لە میانەی پشووی جەژنی سوپاسگوزاریدا بڵاو کرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز کۆشکی سپی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەتکردۆتەوە و بە نادروست ناودێری کردووە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی لێنسی والتەرس ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو ڕاپۆرتە بەشێکی زۆری لەسەر بەنەمای خراپترین سیناریۆ نوسراوە.

ڕێکخرای پێشبینیکردنی کەشو هەوای نیشتمانی نزیکەی 1 هەزار پەڕەی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هۆشدای کارەساتی زیاتری سروشتی دەدات بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت کارەساتە سەروشتییەکان تا دێت ئاسای تر دەبێتەوە لە سەرانسەری وڵاتەکە و ئەگەر هەناوێکی ڕژد نەنرێت ئەوا بۆی هەیە خراپتیش بێت.

XS
SM
MD
LG