Accessibility links

مەسعود عەبدولخالق: ناتوانرێت ڕەهەندی نیشتمانی و سیاسی لەو سەردانە دیاربکەین چونکە شاندەکە تایبەتە


مەسعود عەبدولخالق
مەسعود عەبدولخالق

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەوێش لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە عێراقیەکاندا کۆبوونەوە دەکات.

ئەمەش یەکەمین سەردانی مەسعود بارزانیە بۆ بەغدا لەپاش ڕێفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی نۆی ساڵی 2017 بۆ سەربەخۆیی کرا لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئایا ڕەهەندی سیاسییەکانی ئەم سەردانە چین؟

مەسعود عەبولخالق، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئەو سەردانە هەندێک جار بە باش ناودێر دەکرێت لەلای خەڵکەوە بەڵام لەلای زۆربەی خەڵکی تر ئەو شۆکە نییە چونکە یەک ساڵ و نیوە سەرکردایەتی کورد لە بڕیار و هەنگاوەکانیشی زۆر تووشی ناکۆکی و دژبەر بۆتەوە و بڕیاری گەورە دەدات و مەرجی گەورە بۆ بەغدا دادەنێت و دواتریش لەبەردانەواندنی لەسەر دەکات و دەشڵێت هەر بۆیە ئەو جۆرە پێچەوانەبوونانەوە لای خەڵک بۆتە شتێکی ئاسایی.

بەڕێز عەبدولخالق ئاماژەش بەوە دەکات پاشگەزبوونەوە پاشەکشەکردن لە پێگەی سەرکردەکانی کورد لە بەغدا زۆر بە ئاسانی بەدی دەکرێت و دەڵێت ئەو گوناهبارکردنانەی لە ناو هەرێم دەکرا لەبارەی کەرکوک و شازدەی ئۆکتۆبەر و بڵاوکردنەوەی چەند لیستێک لەوانەی دژی ڕیفراندۆمن بەڵام کاتێک زانیاریە نوێکان دێنەپێش و ئەو تیۆریانەی دوێنی لاوازبوون و باسیان لەوە دەکرد کە ڕیفراندۆم پڕۆژەی کورد نییە و بۆ لەناوبردنی کەرکوکە، لەمڕۆدا خەریکە بەهێز دەبن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، مەسعود عەبدولخالق کە سەرۆکی دەزگای ستاندەریشە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت هەست دەکەیت ئەم شاندەی سەردانی بەغدای کردووە زۆر تایبەتە و تایبەت تریشە لە حزب و لە بازنەیەکی زۆر بەرتەسکیشدایە و پێشدەچێت بریتی بێت لە داکۆکیکردن لە خۆ و لە هەندێک دۆسێش و پێشناچێت ئەو سەردانە پەیوەندییەکی زۆر گەورەی بە کەرکوک و بە شنگال و ناوچەکانی تری کوردستانەوە بێت و دەشڵێت پێدەچێت دۆسێکان هێندە تایبەت بن کە حەز نەکەن خەڵک و تەنانەت پارتی دیموکراتیش پێی بزانن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:05 0:00

XS
SM
MD
LG