Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە نێو مزگەوتێک لە ئەفغانستان دەیان کەس دەکوژرێن


بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە مزرگەوتێکی نێو بنکەیەکی لەشکری لە پارێزگای خوستی ئەفغانستان بەلایەنی کەم 12 کەس کوژراون و 30 کەسی تریش بریندار بوون. پارێزگاری خوست حوکم خان حەبیبی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

گوتەبێژێکی لەشکری ئەفغانی کاپتن عەبدوڵا ڕایگەیاند ئەو تەقینەوەیە لە میانەی نوێژی هەینی ڕوویدا کاتێک ئامادەبوان زیاتر بوون لە کاتێکی ئاسایی.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی تۆلۆی ئەفغانی ڕایگەیاند کوژراوەکان هەموی ئەندامی هێزی دووی لەشکری ئەفغانی بوون لە ناوچەی ماندوزایی.

لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر جۆری تەقینەوەکە.

ئەم هێرشە دوو ڕۆژ پاش هێرشێکی خۆکوژی تر دێت کە لە میانەی ڕێوڕەسمێکی ئاینی لە کابولی پایتەخت ڕوویدا و دەیان کەسی کوشت.


XS
SM
MD
LG