Accessibility links

شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی حودەیدە دەکات


سەرچاوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن لەم هەفتەیەدا سەردانی شاری بەندەری حودەیدەی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان دەکات، لە کاتێکدا کە فشار دەبات بۆ سەر لایەنە بەشەڕچووەکان بەڵێنەکانیان بۆ وتووێژی ئاشتی بەجێبگەیەنن.

مارتن گریفتس کە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە سەنعای پایتەخت، بە مەبەستی ڕیگەخۆشکردن بۆ وتووێژەکانی مانگی داهاتوو لە سوید لەو گەشتەدایە بۆ یەمەن.

سەرچاوەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت سەردانی ئەو دیپلۆماتە بەرتانیە بۆ حودەیدە لە ڕۆژی هەینی بە مەبەستی هاندانی حوسییەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی حکومەتە کە عەرەبستانی سعودیە پشتیوانیان لێ دەکات تا ڕەوشەکە هێور بکەنەوە بەر لە وتووێژەکانی ستۆکۆڵم.

توندوتیژییەکانی یەمەن کە بە دەستێوەردانی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی 2015 زیادی کرد، بووە بەهۆی کوژرانی هەزاران کەس و نەتەوە یەکگرتووەکان بە یەکێک لە خراپترین قەیرانەکانی مرۆڤایەتی جیهان ناودێری کردووە.

ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنن دەشێ نزیکەی 14 ملیۆن یەمەنی لە مەترسی برسێتیدابن ئەگەر بەهۆی شەڕەکەوە بەندەی حودەیدە دابخرێت لە کاتێکدا نزیکەی هەمو هاوردەکانی وڵات و هاوکارییەکانی مرۆڤایەتی لەوێوە دێن.

XS
SM
MD
LG