وەزیرێکی باڵای کابینەی ئیسرائیل دەڵێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ کاتی خۆی بەفیڕۆ دەدات بۆ هەوڵی بەدەستهێنانی بەرنامەیەکی ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان.
وەزیری داد ئایلەت شاکد ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە ئێستادا گەیشتن بە ئاشتی مەحاڵە و ترامپیش پێویستە وزەی خۆی لە شوێنێکی تردا بەکاربهێنێت تا ئەو کاتەی فەلەستینیەکان ئامادە دەبن لەبەردانواندن بکەن. ئەو گوتیشی " بە بڕوای خودی من ئەمە کات بە فیڕۆدانە."
وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی بەرنامەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە مێژەوە کاری لەسەر دەکات و سەرۆک ترامپ بە " ڕێککەوتنی سەدە ناودێری دەکات."
تیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی جێرد کوشنەری ڕاوێژکار و زاوای سەرۆک ترامپ چەندین مانگە کار لەسەر ئەم پێشنیازی ئاشتییە دەکەن بەڵام ئاماژەیان بەوە نەکردووە کەی بڵاو دەکرێتەوە. فەلەستینیەکان پلانەکە بە دەستپێکێکی نوێ نازانن و سەرۆک ترامپ تاوانبار دەکەن بەوەی بە ناڕەوایانە لایەنگری ئیسرائیل دەکات.