Accessibility links

بەهۆی شەڕی یەمەن دەیان هەزار منداڵ لەبرسا دەمرن


گروپێکی هاوکاری نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە شەڕی ناوخۆی یەمەندا لە ساڵی 2015 وە نزیکەی 85 هەزار منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵان بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە مردوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار منداڵ توشی بەدخۆراکییەکی زۆر خراپ بوون لەو کاتەوەی هاوپەیمانێتی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لە مانگی 3 ی ساڵی 2015 وە دەستی بە شەڕی دژ بە حوسییەکانی یەمەن کردووە.

ڕێکخرای مناڵپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بە پێی ئامارەکەیان لەسەدا 20 بۆ 30 ی نەخۆشییەکان چارەسەر نەکراون و دەرەنجامی مەرگ بووە بۆ منداڵان.

بەڕێوەبەری مناڵ پارێز لە یەمەن تەمەر کیرۆلۆس دەڵێت " تا هەر منداڵێک بە گولە و بۆمب دەمرێت، دەیان منداڵ بەهۆی بەرسێتییەوە دەمرن کە ئەمەش شتێکە بە تەواوەتی دەشێ ڕەگەی لێبگیرێت."

ئەم شەڕە قەیرانەکانی مرۆڤایەتی لە جیهاندا زیاد کردووە. سێ بەشی خەڵکی یەمەن پێویستیان بە کەلوپەلی دەستبەجێ هەیە بۆ پاراستنی ژیانیان و زیاتر لە 8 ملیۆن کەس لە مەترسی برسێتییەکی زۆردان. بڕوادەکرێت لەو شەڕەدا دەیان هەزار کەس کوژرابن.

ئەو ڕێکخراوە بەربڵاوی برسێتییەکە زیاتر دەخاتە سەر لایەنەکان بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە کە ساڵێک لەمەو بەر هێرشەکانیان توند کرد پاش ئەوەی حوسییەکانی کە ئێران پشتیوانیان لێ دەکات موشەکی بالاستیکیان گرتە ڕیادی پایتەختی سعودیە.

XS
SM
MD
LG