Accessibility links

جارێکی تر شەڕی نێوان سەرهەڵداوە حوسییەکان و هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەکاتەوە


ڕۆژی سێشەممە کاربەدەستانی یەمەن و گەواهدەران ڕایانگەیاند جارێکی تر شەڕەکەی نێوان هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیەو سەرهەڵاداوە شیعەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە شاری کەناراوی حودەیدەدە ستیپێکردەوە سەرەڕای داواکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەست.

هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە شەڕی دژ بە سەرهەڵداوانی ناسراو بە حوسیەکانی یەمەنی دەستپێکرد بۆ ئەوەی دەسەڵات بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو حکومەتەی کە لەسەر ئاستی جیهانی دانیپێدا نراوە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕێبەری سەرهەڵداوەکان محەمەد عەلی ئەلحوسی لەسەر داوای نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفتس فەرمانی ڕاگرتنی هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داوە بۆ سەرعەرەبستانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی.

بەڵامئەمڕۆ سێشەممە پێکدادان و تەقەکردنی سەر شەقامەکان لە شەقامی گشتی خەمسین لە ناوەڕاستی ناوچەی شاری ئەلساڵیح دەستیپێکردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی زیاتریان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG