وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگێ شۆیگۆ ئەمڕۆ سێشەمە بە هاوتا تورکەکەی ڕاگەیاند کە مۆسکۆ و ئەنکەرە پێویستە بڕیارێکی یەکلاییکەرەوانە بدەن سەبارەت بە پشتیوانیکردنی ناوچەی داماڵراو لەچەک لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا.
ڕوسیا لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەو سەرهەڵداوانەی تاوانبارکرد کە ئەو ناوچانەیان بەدەستەوەیە بەوەی هەوڵیانداوە ئەو ڕێکەتنامەیەی نێوان تورکیا و ڕوسیا سەبارەت بە ناوچەی داماڵراو لەچەک و شەڕ پێشێلبکەن و تێکیبدەنەوە.
هەروەها لە کۆنفرانسەکەشدا کە لە ناوچەی گەشتیاری سوچی لە دەریای ڕەش سازکرابوو؛ ڕوویکردە وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار و گوتی پێویستە هەردوو وڵاتەکە بەرگری لە ئەرکەکانیانیان بکەن.