سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان دانڵد ترامپ لە رۆژی شەممە سەردانی ئیالەتی کالیفۆرنیای کرد بۆ ئەوەی لە نزدیکەوە چاوی بکەوێتە ئەو زیانە بەرفراوانەی کە لە دەرئەنجامی ئاگری دارستانەکانەوە ئیالەتەکەی گرتووەتەوە.
ترامپ پاش گەرانی بە ناو وێرانیەکانی ئاگرەکەدا لە شارۆچکەی پەرەداێس لە باکوری کالیفۆرنیا بە پەیامنێرانی ووت قەت کەسێک بیری نەدەکردەوە شتێکی وا روو بدات، ئەمە وێرانیەکی بێ وێنەیە.
بەلای کەم 9،700 خانو لە دەرئەنجامی ئاگرەکەدا وێران بوونە و تا ئێستاش 76 کەس مردوون و هەر وەها فەرەتر لە هەزار کەسیش بێ سەر و شوێنن.
ئاگرەکە کە بە Camp Fire ناسرواە هەرە کوشندەترینە لە مێژووێ کالیفۆرنیا. فەرەتر لە 5،500 ئاگر کوژینەر هێشتا لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ترامپ ووتی لەو بڕوایەدام لە راستیدا خەڵک دەبی بیبێنیت تاکو تێ بگات.
جودی جۆنز شارەوانی پەرەداێس، جێری براوون ئوستانداری کالیفۆرنیا، گاڤن نیوسم ئوستانداری هەڵبژێدراوو و برۆک لۆنگ سەرۆکی ئاژانسی بەرێوەبەرایەتی ئۆرژانسی فیدرال لەگەڵ سەرۆک ترامپ دا بوون لە کاتی سەردانەکەێدا.