Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی لە سوریا بەرهەمی پەموی جوتیاران دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە کانتۆنی جەزیرە لە ڕێی چوار نێوەند لەسەر ئاستی جەزیرە دەستی کردووە بە کڕینی بەرهەمی پەموی جوتیاران.

لە حەسەکە نێوەندی کۆکردنەوە و کڕینی بەرهەمی پەمو تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە شەش هەزار تەن بەرهەمی پەمۆی کۆکردۆتەوە.

بەڕێوەبەری نێوەندی کۆکردنەوە و کڕینی بەرهەمی پەموی حەسەکە ڕامان عەبدولغەفور بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هەتا ئێستا ئێمە شەش هەزار تەن پەمومان لە جوتیاران کڕیوە."

شایانی باسە چاندنی بەرهەمی پەمو لە ناوچەی جەزیرە لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی سوریاوە ڕایگیرا. جوتیاران دەیانگوت پێداویستیەکانی چاندنی پەمو لەو ساڵانەدا لەبەردەست نەبوون.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان زانا عومەر ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00

XS
SM
MD
LG