Accessibility links

عاسم جیهاد: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت جا ئایا داهاتەکەی بۆ کوێ دەڕوات!


عاسم جیهاد
عاسم جیهاد

لە پاش ڕاگرتنیەوە بۆ زیاتر لە یەک ساڵ، ڕۆژی هەینی جارێکی تر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا دەستیپێکردەوە.

پێشتر نەوتی کەرکوک بە تانکەر دەگەیەندرایە ئێران و لەوێ دەفرۆشرا.

دەمڕاستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت ئەو نەوتەی کەرکوک کە بە ئێران دەفرۆشرا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی پرەنسیپیدا بووە بۆ ناردنی نزیکەی 30 هەزار بەرمیل (بۆشکە) نەوت ڕۆژانە بۆ ئێران تا ئەو کاتەی بۆری ڕادەکێشرێت و دەشڵێت ئەڵبەتە ئەو شێوازی هەناردەکردنە زۆر گرفتی تەکنیکی هەبووە لەوانە، خراپی ڕێگاوبانەکان و هەروەهاش چۆنییەتی گواستنەوە بە ماشێنە بارهەڵگر و تانکەرەکان.

عاسم جیهاد دەڵێت دۆسێی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی بەندری جەیهانی تورکیاوە پاش ئەو ڕێککەوتنە پرەنسیپییە دێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ هەناردەکردنی نەوت لەو بۆریانەی گواستنەوەی نەوت کە بە هەرێمی کوردستاندا دەڕۆن بۆ ناو تورکیا و ڕۆژانەش 50 تا 100 هەزار بەرمیلە نەوت هەناردە دەکرێت.

بەڕێز جیهاد خۆی لادا لەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە سەبارەت بەوەی بۆ لە ئێستادا نەوت لە تورکیاوە هەناردە دەکرێت و ئایا پەیوەندی هەیە بەو سزایانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەپاندونیەتییە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و دەڵێت وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە پێویستە حکومەتی نێوەندی عێراق بیداتەوە نەک وەزارەتی نەوت.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە پرەنسیپیەی نێوان بەغدا و هەولێر هەنگاوێکە بە ئاڕاستە دروستەکەدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان.

بەڕێز جیهاد ئاماژەش بەوە دەکات داهاتی ئەو نەوتە هەناردەکراوەی کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی فێدراڵی نەک بۆ هەرێمی کوردستان.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عاسم جیهاد دەمڕاستی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:34 0:00

XS
SM
MD
LG