Accessibility links

دیاری مەحەمەد: لە کارکردندا یاسا و ئەو شوێنەی کاری بۆ دەکەیت پاڵپشتی گەورەن بۆ هەر رۆژنامەنووسێک


Diari Mhamed
Diari Mhamed

لە هەفتەی رابوردوو سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان دانڵد ترامپ لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ Jim Acosta پەیامنێری CNN کەوتە مشت و مڕێکەوە.

لە هەرێمی کوردستان وە یاخود لە رۆژهەڵاتی ناوەرات چۆن دەرواننە رووداوێکی لەو جۆرەدا لە نێوان سەرۆکی هەرە بەهێزترین وڵات لە جیهان و رۆژنامەنووسێکدا؟

ئاخۆ ئەو رۆژنامەنووسە پشتی بە چی بە هێز بوو کە وا لە بەرامبەر سەرۆک ترامپدا تا پرسیارەکەی نەکرد دەستبەرداری مایکرفۆنەکەی نەبوو ، بەوەی کە لە دەزگایەکی میدیای زەبەلاحی وەکو CNN کار دەکات یان بە دەستوری ئەو وڵاتە کە ئەو ماف و ئازادیەی بۆ رەخساندووە؟

دیاری مەحەمەد بەرێوەبەری گشتی سەنتەری میترۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە هاتنی ترامپ بینیمان ئەم جۆرە رووداوانە دووبارە دەبوونەوە وە تەماشای راپۆرتە نێونەتەوەییەکانیش بکەین دەبینین روەشی ئازادی رۆژنامە نووسین و ئازادی بیرورا دەڕبرین لە پاشە کشەدایە بە ئەمەریکاشەوە، وە ئەوەی لە ئەمەریکا روو دەدات بە پێچەوانەی بانگەشەکانیەتی گوایە پێشەنگی بەرەی دیمۆکراسی لە جیهان دەکات".

​کاک دیاری هەر وەها دەڵێت " هەردوو لا دبێ پابەند بن بە پرۆتۆکۆڵەکان چ سەرۆک ترامپ لە بارەی ئازادی بیرورا دەڕبڕین وە چ رۆژنامەنووس دەبێ رێز لە یاساکانی ئەو شوێنەدا بگرێت ".

کاک دیاری دەشڵێت" هەردوو چ یاسا یان ئەو شوێنەی کاری بۆ دەکەیت پاڵپشتی گەورەن بۆ هەر رۆژنامەنووسێک کاتێک کە کار دەکات، لە لایەکەوە دەستورە کە وا بتوانێ بوێرانە بەرامبەر بە سەرۆک ترامپ رابوەستێ و لە لایەکی تریشەوە ئەو دام و دەزگایە کە کاری بۆ دەکات و پشتی بەر نادات و بەرگری لێ دەکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:19 0:00

XS
SM
MD
LG