Accessibility links

تورکیا بۆمبارانی ناوچەی ئاڤا شین دەکات


PKK guerrilla
PKK guerrilla

لەشکەر دەڵێت لە دەرئەنجامی هێڕشێکی ئاسمانیدا لە لایەن فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە 14 لە میلیشیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) کوژراوون و هەر وەها جەبەخانە و شوێنی خۆشاردنەوەیان تێکدراوە.

لەشکەر دەڵێت هێڕشەکەی رۆژی شەممە لە ناوچەی ئاڤا شین بوە.

لەشکەر دەڵێت 14 لە چەکدارەکانی رێکخراوەی تیرۆریستی جیاخوازەکان لە کاتی خۆ ئامادەکردنیان بۆ هێڕش بردنە سەر بنکە لەشکەریەکاندا کوژراوون.

تورکیا بە بەردەوامی دژ بە ئامانجەکانی پەکەکە لە باکوری عێراق کە بنکەکانیان لە شاخی قەندیل دایە هێڕشی ئاسمانی ئەنجام دەدات.

پەکەکە نزیکەی سێ دەیەیە لە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەداشەڕی تورکیا دەکات.

تا ئێستا فەرەتر لە 40 هەزار کەس لەو شەڕەدا کوژراوون.

XS
SM
MD
LG