Accessibility links

کوردۆ عومەر: هۆکاری زیادبوونی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمان ،نەبوونی هوشیاری کۆمەڵایەتیە


خاتو "کۆردۆ عومەر" بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت بەکارهێنانی خراپی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دەستدرێژی سێکسی وتوندوتیژی بەرامبەر بە خانمان ، دەشڵێت هاتنەدەرەوەی خانمان بۆ دەرەوە و کارکردنیان وایکردوە کە زیاتر رووبەڕوی جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر خانمان ببنەوە . ناوبراو دەشڵێت داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و پیاوسالاری لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئەمانەش هۆکاریی دیکەی بۆ زیادبوونی توندوتیژی سێکسی. ئاماژە بەوەش دەکات کە هۆکارێکی دیکەی ئەم دیاردەیە ئەوەیە کە لە نێو کۆمەڵگە دواکەوتوەکاندا خانمان وەک کاڵایەک بۆ سێکس تێیان دەڕوانرێت. تەواوی ئەم وتوێژەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ خاتوو " کوردۆ عومەر" سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:50 0:00

XS
SM
MD
LG