Accessibility links

عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی لە تورکیا دەتەقێتەوە


لەئەنجامی تەقینەوەی عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی هەکاری لە تورکیا 7 سەرباز کوژراون و 25 ی دیکەش بریندار بووون. سەرۆکی تورکیا ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە بەلای کەمەوە 7 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 25 دیکەش بریندار بوون بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە تورکیا.

وەزیری بەرگری وڵاتەکە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئەو 25 سەربازەی کە بریندار بوون و 7 سەربازیش دیار نین، لەوبارەیەوە پتر هەستا بە شیکردنەوەی ڕووداوەکەو وتی ئاگرێک کەوتۆتەوە لەبەشی چەک و تەقەمەنییە قورسەکاندا و بۆتە هۆی تەقینەوەی شوێنەکە لەدەرئەنجامدا 4 سەرباز کوژراون، بەڵام بەرلە سەردانەکەی بۆ پاریس ڕایگەیاند کە 7 سەرباز کوژراون و 25 دیکەش بریندار بوون.

سەرۆکی تورکیا گوتیشی هۆکارەکانی ڕووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەو لێپێچینەوەدان. هێشتا ڕوون نییە تەقینەوەکە لەسەروەختی ڕاهێناندا بووە یان لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەی سەرهەڵداوەکاندا بووە.

XS
SM
MD
LG