Accessibility links

شیرین ئەمین: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ناتوانن بە تێرۆر و کوشتن ئێمە بوەستێنن


شیرین ئەمین و ئامەد کاوەگەرمیانی لە ڕێدا بۆ هۆڵی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق

شیرین ئەمین ناسراو بە شیرینی کاوە گەرمیانی لەگەڵ ئەوەدا ژیانی پێشتری وەک چالاکوانێکی سیڤیلی بووە بەبێ ئەوەی سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی بێت بەڵام بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک لایەنی سیاسی داوای لێدەکەن تا ببێتە کاندید لە لیستەکانیاندا و شیرین لیستی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێرێت.

شیرین هاوسەری کاوە گەرمیانی بوو، کاوە پاش ئەوەی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەلار دەکوژرێت نازناوی شەهیدی قەڵەمی پێدەبەخشرێت.

شیرین دەنگێکی زۆر بەدەست دەهێنێت لە هەڵبژاردنەکەیڕۆژی 30 ی مانگی نۆدا و دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

شیرین ئەمین دەڵێت لەو ڕوانگەیەوە کە قوربانیدەری قەڵەم و میدیاین و بزووتنەوەی گۆڕانیش لە میدیاوە دەستیپێکرد و ئۆرگانێکی جەماوەرییە و ئەڵتەرناتیڤیشی نییە، هەر بۆیە وەک دەڵێت بڕیاری داوە لە ڕێی بزووتنەوەی گۆڕانەوە خۆی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاندید بکات.

دەشێت بگوترێت سەرنج ڕاکێشترین دیمەن لە یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەماندا هەنگاوەکانی شیرین بوون بە یاوەریی ئامەدی کوڕی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان.

شیرین دەڵێت یەکەم مەبەست لە بردنی ئامەد بۆ پەرلەمان بریتییە لە گەیاندنی پەیامێک بە دەسەڵات (هەردوو لایەنی سەرەکی لە زۆنی زەرد و لە زۆنی سەوز)لە هەرێمی کوردستان کە پەرلەمان وەک دامەزراوەیەک بۆ یاسادانان و لە ژێر چەتری یاساکاندا بکوژانی باوکی ئامەد و سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و وەدات و دەیان ئازادیخوازی تر بە سزا بگەیەندرێن و دەشڵێت 17 ڕۆژ بەر لەوەی ئامەد لەدایک بێت باوکی ئامەد (کاوە گەرمیانی) بەدەستی دەسەڵات و دیارتریش بە دەستی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردوستان کوژراوە، وە بۆیە ئامەدی بردۆتە پەرلەمانەوە تا ئیرادەی خانەوادەی کاوە گەرمیانی و ئازادیخوازان نیشان بدات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، شیرین ئەمین ئاماژەش بەوە دەکات کە پڕۆژەی هەیە و دەشڵێت کاتێک کە ڕۆژنامەنوسێک بە قەڵەم شۆڕشێک بەرپا دەکات و داکۆکی لە ماف و ڕاستییەکان دەکات یان کاتێک هاوڵاتییەکی ئاسایی دەچێتە سەر شەقامەکان و داوای مافەکان دەکات و لە بەرامبەردا دەسەڵات دەیاندەنە بەر دەستڕێژی گوللە، ئەمانە وەها دەکەن نەوەستین و بەردەوامبین و دەشڵێت بە دڵنیاییەوە پڕۆژەی هەیە بۆ دۆسێکانی شەهیدانی قەڵەم و ئازادیخوازان و تەواوی ئەو ئامانجانەی کە خواستی ئازادی ڕۆژنامەگەریی کوردییە.

شیرین ئەمین دەڵێت بەداخەوە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بە دەست پارتی و یەکێتییەوەیە و هەر پڕۆژەیەک کە دژ بە پرەنسیپەکانی پارتی و یەکێتی بن ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕێگر دەبن، بەڵام ئەمە نابێتە هۆکارێک بۆ ساردبوونەوەمان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:49 0:00

XS
SM
MD
LG