Accessibility links

داعش سەرکردەکانى دەگۆڕێت


داعش سەرقاڵى گۆڕینى سەرکردەکانیەتى لەسنورى ناوچە جێناکۆکەکانى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین، بەرپرسانى ئەمنى ئەو ناوچانەش پێیانوایە ئامانجى داعش لەو گۆڕانکاریانە، خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانى هێرش.

ئەحمەد خورشید ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى حەویجەى ڕۆژئاواى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"داعش موختارى گوند و ناوچە جیاجیاکان دەکوژێت، تا نهێنیەکانیان نەگاتە دەست هێزە عێراقیەکان."

ماوەى 3 هەفتەیە، داعش دەستى بەهێرش کردن بۆ سەر هێزە عێراقى و ناوچە جیاجیاکان کردۆتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکى زۆر بوو ، ئەو ڕێکخراوە چالاکیەکانى ڕاگرتبوو.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لەدیالە کە داوایکرد ناوى بڵاونەکرێتەوە، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"داعش زۆربەى سەرکردەکانى لەناوچە جێناکۆکەکان دەگۆرێت، چونکە پێیوایە ئەو سەرکردانە شکستیان خواردووە."

وتیشى"داعش دەیەوێت بە دانانى سەرکردەى نوێ، هێزەکانى بەتەواوەتى ڕێکبخاتەوە و جم و جۆڵە تیرۆرستیەکانى دەست پێبکاتەوە."

دوا هێرشى داعش بۆ سەر هێزە عێراقیەکان، درەنگانێکى ئێوارەى دوێنێ سێشەمە بوو، کە لەناوچەى تبج ى خۆراواى ناحیەى جەلەولا پێکدادانێکى قورس ڕوویداو شەڕەکە بەکوژرانى سێ چەکدارى داعش و سەربازێکى عێراقى کۆتایى هات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:44 0:00

XS
SM
MD
LG