Accessibility links

توێژینەوە: هەندێک دایناسۆر هێلکەیان ڕەنگاوڕەنگ و پەڵەدار بوە


واشنتن (ڕۆیتەرز) - زاناکان ڕایانگەیاند، هەندێک دایناسۆر هێلکەی ڕنگاو ڕەنگ و پەڵەداریان کردوە، شێوەیان جوان بوە لەڕەنگی شین و قاوەیی. ئەم دۆزینەوەیە لەوانەیە پێچيوانەی هەندێک تایبەتمەندێتی بیت لە باڵندەکاندا پەرەی سەندوە.

جاسمینا وایمن زانای بەبەردبوەکان لە زانکۆی ییڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لە گۆڤاری نەیچەردا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت " بۆمان دەرکەوت ڕەنگی هێلکە لەم سەروەختەدا، تایبەتمەندی بەباڵندەکان نیە، بەڵام پەرەسەندنە لە دایناسۆرەکانی توانای فڕینیان نەبوە بۆیان بەجێماوە.

هەروەها دەڵێت "توێژینەوەکە تێگەیشتنمان لەڕیشەوە دەگۆڕێت سەبارەت بە پەرەسەندنی رەنگی هێلکە و گوونجاندنی لەگەڵ هێلانەی داینەسۆرەکان و دەوروبەری لەسەردەمی جۆراسیدا".

باڵندەکان لە دایناسۆری جۆری "یۆمانیرابتۆران"ی سەردەمی جۆراسی پەرەیان سەندوە. کۆنترین جۆری کە تائێستا ناسراوە بەناوی "ئەرکێۆپترۆکس"ـە نزیکەی 150 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر لە ئەڵمانیا ژیاوە.

هەروەها دایناسۆری جۆری یومانیراپتۆران کە بەشێکی گەورەی دووپێ‌یە لە دایناسۆرە گۆشتخۆرەکان، بەگشتی بچووکە و لەباڵندە دەچێت و بە پەڕی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشراوە.

ڕۆبۆت بەکار دێت بۆ بووژانەوەی شیلانی دەریا لەئاوی کەنارەکانی ئوسترالیا

سیدنی ، ئوسترالیا – بۆیەکەم کەڕەتە ڕۆبۆت بەکاردێت لەژێر ئاودا بۆ چاندنی شیلانی دەریا لە بەشی بەربەستی گەورەی شیلان لەئوسترالیا، ئەوەی بەهۆی سپیبوونەوە تووشی زیان بوە. بۆ چەند هەفتەی داهاتوودا زاناکان نەخشەیان دارشتوە بۆ کۆکردنەوەی دەیان ملێۆن شیلانی بچووک لە زاوزی دروست بوون لەکەناری شاری کەیرنس لە کوینزلاند.

لەباشوری ئوستورالیا زۆرینەی شیلانەکان لەسەروەختی زاوزێدا سپێرم و هێلکە بڵاودەکەنەوە، دەپیتێن و دواتر دەتروکێن. توێژەرەوان و زانکان ئامادەکاری بۆ ئەم ڕوداوە سروشتیە گەورەیە دەکەن، کۆیان دەکەنەوە و بۆ جێگایەک کاتژمێرێکی دەریا دوور لە کانارەوە دەگوازرێنەوە و لەڕێگای ڕۆبۆتەوە لەبن دەریادا دادەنرێن.

پرۆفیسۆر پیتەر هاریسن بەڕێوەربەری ناوەندی توێژینەوەی زانستی ژینگەی دەریا لە زانکۆی ساوثرن کرۆس، دەڵێت "زانست دەستی یارمەتی بۆ سرووشت درێژ دەکات".

هەروەها هاریسن دەڵێت "هەوڵدەدەین قەرەبووی ئەو لەدەستدانی شیلانە بدەینەوە کە بەسروشتی بڵاودەبێتەوە". زۆرینەی ناوچەکانی بەربەستی شیلان بەهۆی سپیبوونەوە تووشی زیان بوون، ئەمەش لەئاکامی گۆڕانکاری کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای دەریاکان، کە دەبێتە هۆی نەمانی قەوزەی رەنگ بە شیلاناکان دەدەن.

توێژینەوە: ڕەوشتی باوان کاردانەوەی لەسەر تەندروستی نەوەکانی هەیە.

واشنتن – زۆر کەس ئەوە دەزانن تەندروستی دایک، لەوانە جۆری خۆراکی و وەرزشکردنی، لەوانیە کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵی هەبێت. بەڵام، تانزیکانێک زانیاری لەسەر سیستەمەی خۆراکی باوک و وەزشکردنی لەسەر تەندروستی منداڵ نەبوو.

لەزانکۆی ولایەتی ئۆهایۆ لەناوەندی ویکسنەر بۆ تەندروستی، توێژینەوەیەک لەسەر ڕەوشت و هەڵسەکەوت و ڕەفتاری باوانی مشک لەسەر نەوەکانی کراوە. کریستین ستانفۆرد ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی هەرسکردن و شەکرە لە ولایەتی ئۆهایو و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت " بۆمان دەرکەوت تەنانەت ئەنجامدانی وەرزش بە کەمیش پێش دوگیان بوونی دایک کاریگەری لەسەر باشبوونی هەرسکردن و سوتاندنی کلکۆز و چەوری لەش و هەستیار بوون بۆ ئەنسۆلین هەبوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت 1 لە هەر 4کەسی گەورە لەهەموو جیهاندا وەک پێویست چالاک نین. ئەمەش مەترسی قەڵەوبوون و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە و شەکرە بەرزدەکاتەوە.

لەتوێژینەوەکەدا ئەوەی لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە دەردەخات ئەنجامدان و وەرزشکردنی باوان کاریگەری لەسەر باشبوونی تەندروستی بەچکەکان هەبوە لەوانە وەرزشکردنی باوکان توانای جەستەیی بەجکەکانی زیاتر کردوە.

تیمی توێژینەوەکە دەڵێن "دەبێت هەوڵی زیاتر بدرێت ئایا ئەمەش لەسەر مرۆڤ هەمان کاریگەری هەیە یان نا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:00 0:00

XS
SM
MD
LG