Accessibility links

ڕوسیا میوانداری تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان دەکات بۆ وتووێژی ئاشتی


ڕۆژی شەممە ڕوسیا ڕایگەیاند کە میوانداری ئاشتی جیهانی لەبارەی ئەفغانستانەوە دەکات لە 9 ی ئەم مانگەدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تالیبان.

موسکۆ دەڵێت سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە بەشداری بکات لەو دانوستانی ئاشتییەدا هەروەها بزوتنەوەی تالیبانیش نوێنەرانی خۆیان دەنێرن بۆ دانوستانەکە.

هەروەها مۆسکۆ ڕایشیگەیاند کە نوێنەرانی ولایەتە یەکگرتووەکان و هیندستان و ئێران و چین و پاکستان و و پێنج دەوڵەتی پێشووی سۆڤێتی پێشوو بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە وتووێژی ئاشتی لەوبارەیەوە.

XS
SM
MD
LG