Accessibility links

کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئێران بە نهێنی نەوت دەگوازنەوە


لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلێکی دیکەی سزا نوێیەکانی ئەمەریکادا بۆ سەر ئێران کە واشنتن دەیسەپێنێتەوە بەسەر تاراندا بارهەڵگرەکانی نەوتی ئێران بە نهێنی بەردەوامن لە فرۆشتنی نەوت. بەپێی لێدوانەکانی شیکەرەوەکان؛ لەڕێی نوسینگە بچوکەکانی خۆیانەوە لە ستۆکهۆڵم وەک دەستەیەکی نوێ چاودێریی کاروانی نەوتی ئێران دەکەن.

لەکۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەردا کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئێران ئامێرێکی پەخشیان لەسەر کەشتییەکانیان هەڵکردووە بۆئەوەی دەربازببن لە ڕێکخراوەکانی چاودێری نێودەوڵەتی کە پێشتر شتی وا بەدینەکراوە هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکانی "تانکەر تراکەرز کۆم" یان دەزگای چاودێری کەشتییە بارهەڵگرەکانەوە.

ئێستاکە ناتوانرێت چاودێری ئەو کەشتیانە بکرێت مەگەر لەڕێی مانگی دەستکردەوە.

یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپەکە سەمیر مەدەنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە "ئەمە یەکەمینجارە بە تەواوەتی ناڕۆشنییەکی سەرتاسەری بەدی دەکەیەن، ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە."

بەپێی وتەکانی لیزا وارد کە بەشداریکردووە لەدامەزراندنی خزمەتگوزاریی چاودێری کەشتییە بارهەڵگرەکان دەڵێت "ئێران نزیکەی 30 کەشتی هەیە لەناوچەی کەنداوی عەرەبی، ئەم 10 ڕۆژەی کۆتایی زۆر زەحمەت و پڕ ئاستەنگ بوو بەڵام ئەمە نەبووە هۆی هێواشکردنەوەی کارەکانمان؛ ئێمە لەڕێی چاوەوە چاودێریان دەکەیەن"

سەرباری چاودێری وردی مانگە دەستکردەکان کە بەهۆی کۆمپانیا جیاوازەکانەوە ئەوڕۆکە وردتر و پڕ زانیاریتر دەتوانن چاودێریی بکەن، بەڵام ئێران دەیەوێت هەر بەردەوام بێت لە فرۆشتنی نەوت لەڕێی کەشتییەکانییەوە تا ڕۆژی 5 ی ئەم مانگە کە سزاکانی ئەمەریکا بە تەواوەتی دەستپێدەکەن.

XS
SM
MD
LG